عاشق کە بە شەو ناڵەکار ئەبێ
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
863 مشاهده
عاشق کە بە شەو ناڵەکار ئەبێ
کە نازی زۆری دی بێزار ئەبێ
چەقۆ کە زۆری بسوی بەرودوا
دەمەسوو ئەبێ و بڕشتی ئەڕوا
خواردنی بەتام کە زۆرت لێ خوارد
ئەبینی نەفست کە لێی هەڵبوارد
تەنیا پارەیە هەتاکوو زۆر بێ
تێر ناخۆی هەر چەند بە شەڕوشۆڕ بێ
بەڵام پارەی زۆر زۆریان بەڵایە
دەم قەمتەر ئەکا و چاوی لەدوایە
زۆر کەم خاوەندی خێری ئەبینێ
بۆ مێردی تازەی ژنی ئەمێنێ
یاخۆ کوڕانی ئەکەونە دەعوا
نیوەی بە ڕەسمی مەحکەمە ئەڕوا
ئەگەر خوا بیدا و تۆ بیدەی بە خەڵک
بۆ هەردوو دنیا بۆت ئەبێ بە کەڵک
چەند خۆشە لەگەڵ هەندێ لە ئەحباب
دڵێکی ساف و دەورییە کەباب
بە فڕان فڕان خۆتی لێ تێر کەی
بە تامە تامە دۆژمنت کوێر کەی
کە وات بۆ ڕێکەوت دنیا بەهەشتە
ڕۆحت لە ئەوجی کەیفا لە گەشتە