باعیسی کەیف و سرووری من شەراب و بادەیە
از کتاب:
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
اثر:
احمد مختار جاف (1896-1935)
1 دقیقه
765 مشاهده
باعیسی کەیف و سرووری من شەراب و بادەیە
مایەیی ژین و حەیاتم ساقی پێکی سادەیە
ئەشکی چاوی من شەڕابە، قەلبی زارم وەک کەباب
فەرموو تەشریف بێنە جانا بەزمەکەت ئامادەیە
نایەوێ ئەسڵەن ڕەفیقی من نیگاری نازەنین
من فەقیر و ڕووت و قووتم، ئەو نەوەی شازادەیە
خوێنی سیاوەحشە بە قوربان ماچی لێوی ئاڵی تۆ
چی بوو تا کەی نابڕێتۆ ڕۆحەکەم ئەم مادەیە
هێندە عاجز بوو لە من ئەو شۆخە ڕووی گێڕایەوە
بوو بە هاوڕازی ڕەقیب ئیشم گەیشتە ڕادەیە
گیانەکەم قوربانی تۆ بم تۆ بە شمشێری برۆت
بیکوژە ئەحمەدتخلص ئەگەر چی مردنی بێ وادەیە