چارەی ڕزگاری ڕێی ڕاستە، ڕاستە

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  762 مشاهده
چارەی ڕزگاری ڕێی ڕاستە، ڕاستە
پارێزی نەخۆش بە نان و ماستە
پیاوی بێ ڕۆژوو ئێوارەی لێهات
کز دادەنیشێ پەشیمان و مات
ئاغا ئەمر ئەکا و خزمەتکار نایکا
ڕوویەکی ئەوێ کە تەماشای کا
پیاو هیوادار بێ نەوەک ناهومێد
چۆن ئەژیت ئەگەر هیوا ببڕێ لێت
هیوایە بەرگەی تەنگانە دەگرێ
کە بێ هیوا بی بڕستت دەبڕێ
باوەڕت ببێ کە ئەم خودایە
دوایی ڕۆژ ئەجر و جەزای لە لایە
زۆردار کە ئێستا لە خوا ناترسێ
«مەڕنەمووکە»ی گۆڕ دێ و لێی ئەپرسێ
ئەوسایە هاوار پارەی بۆ ناکا
ڕێگایشی نییە کە هەستێ و ڕاکا
لووتی لە بەردی ئەلحەد ئەکەوێ
هەوای زۆرداری ئەوسا ئەنەوێ
جا ئەگەر ئینسان کردەوەی چاک بێ
لەوێشا بێباک گۆڕی ڕووناک بێ
بەر عەفوو لیقای یەزدان ئەکەوێ
جێگای بەهەشتە ئیتر چی ئەوێ؟