ئەوی «بەربوورە» لە پیاوچاک ئەدوێ

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  903 مشاهده
ئەوی «بەربوورە» لە پیاوچاک ئەدوێ
وەک پەشیمانان شاخی لێ ئەڕوێ
تێهەڵچوو مەبە، مەبە بە سەردەق
نەینێیتە «تەبەق» پێی مەڵێ «سەدەق»
لە ناو کەشیدەی حاج دا، خاچ دەرچوو
لە ژێر خەرقەدا، مرقەم گوێ لێ بوو
ئەو قەلەندەرەی ئازادە سەرە
ئەگەر ئەو نەبێت، تۆ بڵێ وەرە
ژاری پیاوکوژە، کە گۆڕا هەنگوین
هیچ تاڵێک نابێ، بە تاڵی شیرین
گەلێ جار تاڵی بە دەرمان ئەکەن
بە دەرمان لە دەست دەرد، دەرمان ئەکەن
هەرچی کە تازە هاتە سەر کارێ
نەشارەزایە لێی مەگرە جارێ
کاتێ پوخت بوو بۆ جاری دوایی
زۆر ئیش ئەبینێ بە شارەزایی
بەڵام تۆ پەردە لە ڕووی کار لابە
پێش هەموو شتێ نییەت حیسابە
کە حوسنی خوڵق و نییەت بوو لای پیاو
هەر ئەوە ئەبێ بە پیاوی تەواو
هاوار پیاوەتی بارێکی قورسە
کەوتە سەرشانت لە خۆت بترسە
ئای «وردم دویماز» چەند سەر ئازادە
وەک «هوما» وایە دایم دڵ شادە