بناوان شل بێ، ئاوی لێ ئەڕوا

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  733 مشاهده
بناوان شل بێ، ئاوی لێ ئەڕوا
پێش قەتار شەل بێ ئەکەوێتە دوا
سەر مەلا کە بای لێ بەربێتەوە
نوێژی جەماعەت ئەبڕێتەوە
کە وتیان بێستان وا بەڕەڵدایە
خەڵک تێی ئەورووژێ قڕە و هەڵدایە
بۆ ئەوەی کە خۆی کەوتە و نابوودە
داو و دەرمانی عەتار بێ سوودە
ئەو شوێنەی کەوا وتیان خەرمیزە
کەر لێی ئەمیزێ، یەکسەر بە ڕیزە
مەڕوانن ئەمە پیشەی کەرییە
مۆدەی ئەم دەورە چاولێکەرییە
پاک و تەمیزی چونکە بە ئەرکە
ئەو ئەرکە لەلای فەیلەسوف تەرکە
ئەو دەڵێ کە من دەروونم پاکە
جلم چڵکن بێ و دڕاو چ باکە
فۆرمەی مەلەکی و لبادەی دڕاو
بۆ داکەندن بێ وەک یەکە بۆ پیاو
مەڵێ ئەم باخە بێ باخەوانە
خوای ئاگای لێیە و جێی دز، زیندانە
ماڵی دزێتی تۆ بیشارەوە
ئەزانرێ بە لای، خەڵکی شارەوە
دوایی کە دەرکەوت پەنهان ناکرێ
دەهۆڵ و زوڕنای بۆ لێئەدرێ