خەزان هات گەڵای ڕەزان هەڵوەری
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
824 مشاهده
خەزان هات گەڵای ڕەزان هەڵوەری
تێکڕا تێپەڕی بەر و سێبەری
درەختی وەفا هەر ئەو چاک ئەکا
داڵدەی سێبەر و بەر بۆ کەس ناکا
شێتێک کە سەودای وەفای کەوتەسەر
نایگاتێ هەر وەک شوێن کەوتەی سێبەر
«عەنقا» بە خەیاڵ باڵی بۆ ئەکرێ
«وەفا» بە هیواش ڕێی پێ نابڕێ
ئەو بووکە کۆنەی کە دنیای ناوە
هێشتا «جیازی» بە کەس نەبڕاوە
شەیتان لە خەودا دێتە باخەل پیاو
دنیا بە خەویش ناکەوێتە داو
بۆ هەندێ دۆستی بە سەرزارییە
ئەوەی ئەیداتێ دڵ ئازارییە
پیاوی دنیایی نەیوتوە ئۆخەی
وەک «هَلْ مِن مَّزِید» هەر بانگ ئەکا دەی
تا دوایی لە دوای ئەو بەجێماوە
سووکێ بۆ مێردێ ژنی براوە
هاوین کڵاوێک با فڕاندبووی
پەلەیان نەبوو، پاییز کەوتنە دووی
منیش کە عومرم ڕۆیی بەسەرچووم
وا شوێن کڵاوی بابردوو کەوتووم
واتەیەک لە ناو «سنە» دا باوە
وا «مەلیچک»ێک ها وە حەواوە
ڕوو ئەکاتە خەڵک هەروا ڕووبەڕوو
یێژێ کە ئەوەی لە دەست دەرچوو چوو