ئەو کەسەی ئەبێ بە واسیتەی خێر

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  920 مشاهده
ئەو کەسەی ئەبێ بە واسیتەی خێر
بۆ باغی بەهەشت ئەبێ بە ئاودێر
بەهەشت قۆناغی پیاوی سەخییە
«بەخیل» لە سایەی «تووبا» بەرییە
ئەوی ئەیبەخشێ مایەی نەجاتە
هەرچی مایەوە ماڵی میراتە
سێ ڕۆژ ناکۆک بی لەگەڵ برای دین
دڵت ژەنگ ئەگرێ «مەحروومیە» لە دین
عەزیزی قەومت کە هاتە کزی
دەسگیری بکە زۆرتر بە دزی
پزیشک ئەپرژێ لە پیر وەک «کوورە»
بە دەست خۆی نییە تۆ لێی ببوورە
کە بەڵێنت دا زوو بەجێی بێنە
شەرت بەجێهێنان، ڕوکنی ئایینە
کاتێ بە دۆستی دەستێکت گوشی
ئەبێ بۆ ئیشی بەدڵ تێکۆشی
هەر خزمێ لەگەڵ تۆدا نەسازێ
ڕاستی کەرەوە بە چەکوش و گازێ
چونکو مودارا حوکمی دنیایە
ئەوی مودارای نەبێ تەنیایە
بە پێی عەقلی خەڵک لە گەڵیان بدوێ
کە گیا بە هەوای سروشتی ئەڕوێ