هەرزەگەرد بە هیچ، پێڵاو ئەدڕێ

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  782 مشاهده
هەرزەگەرد بە هیچ، پێڵاو ئەدڕێ
هەندێ ڕۆژوەوان ناشتای پێ ئەبڕێ
دڵ و زوبانت کە یەک نەکەوێ
باری ئیمانت لاسەنگ ئەکەوێ
ناڵەیەکی شەو بۆ قاپی یەزدان
کاریگەرترە لە نوێژی ڕۆژان
«شەوان خەڵوەتە، یار بێ ئەغیارە
گشت لایێ نوستوون، دۆست خەبەردارە»
سەردەقی مانگی خێر ڕەمەزانە
نۆمینەی حەجیش، جەژنی قوربانە
بەڵام ئەم پەندە لای ئێمە باوە
ڕەمەزان بە جەنگ، سەفەر بەدناوە
لە ڕەمەزاندا شەیتان دەرئەکرێ
بنیادەمی بەد لە جێی دائەنرێ
سەد نوێژ بۆ ئاغا و شێخ دائەبەسترێ
بەڵام ڕۆژوو هیچ ڕیای تیا ناکرێ
حەج پیاو لە گوناح پاک ئەکاتەوە
زۆرتر بۆ سوێندە کاتێ هاتەوە
تەفرەی مامەڵەی کە هاتە مەیدان
قوڵفی کابەیە سوێندی درۆیان
ئەڵێن تەئسیری حەج وەک شەڕابە
پێی دەرئەکەوێ چاکە و خراپە