کار تا نەشێوێ ناگاتە سامان

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  860 مشاهده
کار تا نەشێوێ ناگاتە سامان
«کەوا» نەیکێشی ناگاتە دامان
نەجوڵێیتەوە خوێن نایەتە لەش
تەقەللا نەدەی ناتدرێتێ بەش
«ضرب المثل»ە بە زوبانی ئێران
مەپرسە و لێدە لە تیپی ڕەندان
«غەواس» کە ترسی مەرگی بێتەبەر
ناچێتە دەریا و ناگاتە گەوهەر
هەرچی دێتەپێش حوکمی قەدەرە
لەڕاستی قەدەر خەڵک بێ «بەسەرە»
مەنیشە بەهۆی چۆن و چەندەوە
باز لە بوارا دێتە بەندەوە
جاران بۆ مەسنەد بازیان هەڵئەدا
زۆر جار ئەکەوتە سەر پیاوی گەدا
ئێستا ئەو کەسەی قودرەت ئەنوێنێ
بە هەڵمەت بەختی دوژمن ئەنوێنێ
هەندێ لە نادر بۆی هەڵدەکەوێ
بە پاش قول دێوی زوو بۆ دەکەوێ
خو فەرمووی هەندێ چشت ئەکەرهێنی
دوایی دەیبینی کە خێر دەبینی