پەشۆکا دڵ کە دی زوڵفی پەشێوی کەوتە سەر شانی
از کتاب:
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
اثر:
احمد مختار جاف (1896-1935)
1 دقیقه
3098 مشاهده
پەشۆکا دڵ کە دی زوڵفی پەشێوی کەوتە سەر شانی
یەخەی خۆی دادڕی گوڵ هەر کە دی چاکی گریبانی
شوکور وا جەژنی قوربانە لەسەر فەرموودەیی دولبەر
وەکوو مەڕ بۆ بەڵاگەردانی ئەو ئەمکەن بە قوربانی
دڵی سووتاوە وەک من خاڵی لەعلی لێوی ڕەنگینی
بەڵێ بەختی ڕەشە وەک من سەری زوڵفی پەرێشانی
گەڵاڕێزانی کرد گوڵ هەر کە دەرکەوت ڕوویی ڕەنگینی
لەبەر باڵای ئەوا کەوتۆتە سوجدە ڕوویی بوستانی
ئەمە چەن وەختە مەست و سەرخۆشم بێ نەشئەیی بادە
لە ڕۆژێکۆ کە دیومە دیدەیی مەخمووری فەتتانی
ڕەفیق هیچ غەم مەخۆ، خۆش ڕابوێرە، فرسەتە ئێستە
بزانە تۆ لە دنیادا لەبۆ چەن ڕۆژێ میوانی
لە زیندانا هەتا ڕۆژی قیامەت دائەنیشت عاجز
ئەگەر ڕووی تۆی ئەدی بۆ یەک دەقیقە شۆخی کەنعانی
دڵ و دینت فڕاندم، ڕۆحی شیرینیش ئەبەی جانا
لە بەختی ئەحمەدتخلصا چەن ڕۆژە زۆر مایل بە تاڵانی