ئەڵێن بێستوون عەشق لە بنی کەند
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
875 مشاهده
ئەڵێن بێستوون عەشق لە بنی کەند
فەرهاد شۆرەتی زۆری بازووی سەند
ڕۆستەم کەرێ بوو لە سیستان دا
فیردەوسی ئەوی بە «یەل» نیشان دا
عەنتەری پێ پان، مێمڵی خڕنووک
چۆن داستانی کەوتوەتە کەرکوک
فەقێ حەمدێ بوو لە دارەشمانە
هەرچی هەڵدەسێ ئێستا بابانە
ئەتگوت هەورامان، هەی هەورە ئامان
هەورە تریشقەت وا لە ئاسمان
لەلایان وابوو کە سان بجمێ
بە ڕم حەساری بەغدا ئەڕمێ
ئەڵەمان لە پێش شەڕی گەورەدا
ئەیانگوت لەگەڵ ئاسمان دەور ئەدا
هەر «ئەلئەمان» بوو لەدەست ئەڵەمان
کەڵەمە کرا وێنەی گای تاڵان
هەر چەند کە ئەمڕۆ پەتی پچڕاوە
پچر پچڕە، لا هەڵپچڕاوە
ئەمساڵ «کریسمیس» کەوتە ناو جەژنان
زاتەن دەمێکە میلادە ساڵمان
«پواسون، داوریل» کۆن بوو لێی تێر بووین
کەرنەڤاڵ ما بوو، وا ئەویش فێر بووین
دیسان بەمانەیش ناحەسێینەوە
ئەچینە بەغدا هەروا دێینەوە
مەترسن لە شەڕ کە شەر ئاوسە
کە زستان ڕۆیی بای دار ئاوسە