جورئەت بۆ ڕۆژی گرفتارییە
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
970 مشاهده
جورئەت بۆ ڕۆژی گرفتارییە
نەتیجەی فیشاڵ شەرمەزارییە
گەر تۆ خەریک بی خەڵک بشکێنی
تۆیش لە حورمەتی خۆتا نامێنی
گەورە ئەوەیە خەڵک گەورەی بگرێ
نەوەک وەک دۆوک تەنها خۆی بخورێ
ئەگەر لە بەدیی دڵت پاک نەبێ
گلەیی مەکە کارت چاک نەبێ
ئەوی بەگوناهـ زرێ دەپۆشێ
دوعا نایبڕێ سەد شێخ تێکۆشێ
«کاک ئەحمەد» دوعای بۆ باجگر دەکرد
ئەیگووت: بمێنێ نەمرێ دەست و برد
نەک یەکێکی تر لە موسڵمانان
وەک ئەو ڕێگر بێ و دەرچێ لە ئیمان
بە بۆمبا ماسی دەکەوتە سەر ئاو
ئێستا عەمەلەی ئەشغال کەوتە ناو
بە کرێکاری بەڕێوە دەچوو
هەر وا بزانە جەردە پەیدا بوو
ئەڵێن: تەبەقی پڕ ئاشتی ماڵە
ڕاست ئەکەن ئەمە زۆر حەسبوڵحالە
سواڵکەر پێشڕەوی سوپایێ بکا
ئۆردووی چەنگیزی لەبەر ڕادەکا
کە لە هێلانەی بێچوە چۆلەکە
مارێ پێوەدای گلەیی مەکە
هەرکەس عەقڵی خۆی لە لا پەسەندە
فائیدەی نییە ئەم بەند و پەندە