کە خوا سروشتی ئێمەی خستە ڕوو

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  1102 مشاهده
کە خوا سروشتی ئێمەی خستە ڕوو
«وَخَلَقَکُمْ أَطْوَارا»ی فەرموو
هەندێکمان هەیە کە گۆشت نەخۆرە
گۆشتی بۆ ئەبێ بە زگەشۆرە
هەندێکیش بۆنی پیازی کرد هەڵدێ
هەندێ بە کشمیش دڵی تێک هەڵدێ
هەندێ لەلایان کە قەزوان ئەخۆن
هێند تووڕە ئەبن ئەڵێی خوێن ئەخۆن
هەندێ بە جیڕەی دان بێهۆش ئەبن
هەندێ بە بۆنی خۆش نەخۆش ئەبن
هەندێ کە هەنگوین ئەخۆن قەبز ئەبن
هەندێ بە قۆخێک تووشی لەرز ئەبن
هەندێ لغاوی شەیتان کراوە
هیچی لە ماڵی خۆی پێنەبڕاوە
هەندێکیش ئەیخوا و ئەیبەشێتەوە
دوو چەندانیشی زوو بۆ دێتەوە
چاو نابڕێتە مەسنەد و پارە
بۆ ئیشی فەقیر وەک خزمەتکارە
هەندێ وەک دووپشک چزوی پڕژارە
تەبعەن مێمڵی کەوتە و هەژارە
ئەبینێ بەدکار کە چی بە سەر دێ
عیبرەت ناگرێ و نایێتە سەر ڕێ
جوولەکە شەمووی هاتبوو بەسەردا
مسڵمان ئاگری لە ڕیشی بەردا
گاور جگەرەی پێ دادەگیرساند
شیعەش بە کیردە کولە دەیترساند
ڕەسم و ئایینی زەمانە وایە
لە ڕۆژی ڕەشدا کێ بەوەفایە؟
ئیکرامی فەقیر بە نان و دۆیە
لە هەموو شوێنێ کەوا بخۆیە