ئای بۆ ئەو ڕۆژەی ترس دێ بەسەرا
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
1211 مشاهده
ئای بۆ ئەو ڕۆژەی ترس دێ بەسەرا
کونە مشک لامان ئەبێ بە سەرا
کە کەوتینەوە کۆمەڵی یاران
ئەڵێی نە بامان دیوە نە باران
کوێخا جوامێری هەمەوەند دەیگوت
های جوامێر ڕۆم و عەجەم وا لە دووت!
سەرێ کە شاهان بە تەمای نەبن
بۆ ئەوە دەشێ هەڵکەنرێ لە بن
ئەوسا کە جوامێر دەنگی دلێر بوو
تیپی هەمەوەند ژنیشیان شێر بوو
ئێستا من هەسم دوڵدڵم پێیە
ئاخۆ ناپرسن لەشکرت کێیە
لە هەمووی خۆشتر خەیاڵ بازییە
حوکمی سەری بەنگ یەکەتازییە
خەیاڵبازییە چارەی دڵتەنگی
شەراب بە گەردش، بەنگ بە بێدەنگی
بەڵام بەنگ کێش بی مەچۆرە گوێ ئاو
جۆگەلەت لەلا ئەبێ بە شەتاو
هەر خۆم ئەیزانم شەراب بکەم نۆش
گوێ زەڵم و ماسی و سەوزی و هەوای خۆش