جێگای تەنگ بووبوو ئەمجارە ژیان

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  1048 مشاهده
جێگای تەنگ بووبوو ئەمجارە ژیان
گاڵتە کەوتە پاڵ پەندی پێشینان
پیاوێک ژنی مرد قولێکی هانی
وتیان چۆن لەگەڵ قولدا ئەتوانی؟
وتی: بۆ ماتەم پیشەی دێرینە
سەراپا بەرگی تازێدار شینە
من بەرگی ڕەشم کردەبەر جێیە
کە ماتمگیریی عائید بەوێیە
من سەگم دیوە لەسەرەنوێلک
قەپاڵی دەگرت لەگۆشتی تووتک
دەستم دەرمانی سەر زگی قەبزە
خامەم ڕەوەانە شارەزای نەبزە
سێبەڕو...#ماینێکی بۆرەم بوو سواری دەبووم
ڕۆژێ بە ئیشێک بۆ دێیەک دەچووم
نزیک ئاوایی ژنێکی نازدار
بانگی کردە من وتی: بۆرەسوار
سێبەڕۆ دارم ئارامم نییە
لە تۆ دەپرسم دەرمانی چییە
وتم لەم دەردە ڕسگارت دەبێ
ئەگەر بێ و دڵی من بێنیتە جێ
وتی: ناچارم دڵت بێنمە جێ
بەڵام یاخوا تۆیش ئەمەت بێتە ڕێ
هار و مار «ودم»ی باوە شابان بوو
هەر چی هار ئەیگرت بۆ ئەوێ دەچوو
لەگەڵ پەنچکێ نانیان بۆ دەجوو
نووتکی دەهاویشت ڕسگاری دەبوو
ئەمەندە هاروماریان چاک ئەکرد
کەچی «شاپیاو»یان بە گورگی هار مرد
حەکیم لە دەردی کەسی خۆی کۆڵە
بۆیە خزمانی دەکەونە بۆڵە