هەڵۆ بەرز فڕی کەوتە سەر شارێ

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  1080 مشاهده
هەڵۆ بەرز فڕی کەوتە سەر شارێ
تیری پەڕی خۆی هێنایە خوارێ
ئەوی نەدیمی پیاوی گەورەیە
ئەبێ «چاک بێژ» بێ دەوران دەورەیە
دڵخۆشی نەخۆش، دەرمانی دەردە
خەڵک بێزار ئەبێ لە بگرە و بەردە
دوکتۆرێ هاتووە ئەڵێن کەححالە
تێی ورووژاون ئەڵێی دەججالە
بۆ موستەشفاکەی ژوور شار ڕام کێشە
ڕازیانەم خوارد و بوو بە زگ ئێشە
دوومەڵان بۆیە پێی دەڵێن زۆڵە
بەبێ تۆو دەڕوێ لەو دەشتە چۆڵە
ئەڵێن گوڵەژەن لە هەموو ماڵێ
ئەگەڕێ و دەرپێی لێ دادەماڵێ
من بۆیە بستەم هێندە خۆش ئەوێ
چی لە دڵ دایە ڕاست دەردەکەوێ
وتیان پێغەمبەر بە کوێدا سەرکەوت
وتی پەیژەکەی عیسای بەدەست کەوت
کابرا وتوویە «میقروبی - هەی دەێ»
میقرۆب ئەوەیە کە لە لاوە دێ