[چاکەت بۆ بەد بێ هەتا ئەتوانی
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
1610 مشاهده
[چاکەت بۆ بەد بێ هەتا ئەتوانی
بەد نەبێ قەدری چاکان نازانی
باوەژن چەپۆک نەدا لە هەتیو
هەرگیز فێر نابێ ڕێی ئەمدیوەودیو
موور تا نەیتاشی نابێ بە تەختە
بێ تەجرەبە، خام نابێ بە پوختە
فەلەک بۆ پیاوی خودبین بە کینە
خۆت لە ئاوێنەی دێودا مەبینە
سەرما نەما، مار ئەبووژێتەوە
بەڵام زوو سەری پان ئەبێتەوە
چەند خۆشە کە پیاو دڵی پاکی بێ
لە تەنگانەدا دۆستی چاکی بێ
مۆریان ئەگرێتە بن باخەڵەوە
خوێنمان دەمژێ بە زاوەڵەوە
شوانت لە کوێخای لاوە چاکترە
دەستی بێگانە ماری پێ بگرە
«وەزیر»ێک نەوەی دزی بەخێو کرد
ئاخری کوشتیشی و ماڵەکەیشی برد
جوولەکە ئێستاش هامان ئەکوژن
دەست ئەڵمان کەون خوێنیان ئەمژن
هەڵەکۆک لەگەڵ بەفرا ناکۆکە
ئاگر مەخەرە ئەنباری لۆکە
کە ڕەگ سست ببێ و هێزی نەمێنێ
«لاپوورە» پاروو لە دەم ئەڕفێنێ
خوا هەموو لایێ یەک خا و یەکدڵ بین
لە سایەی یەکدا وەکوو یەک بژین