من کە کوردم حەز بە بەرزیی خاکی کوردستان ئەکەم
از کتاب:
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
اثر:
احمد مختار جاف (1896-1935)
2 دقیقه
1943 مشاهده
من کە کوردم حەز بە بەرزیی خاکی کوردستان ئەکەم
ئارەزووی دەوری تەرەققیی حاکمی بابان ئەکەم
ناوەجاخە ئەوکەسەی خزمەت بکا بۆ غەیری خۆی
تا بە مردن شەرتە من هەر بەندەیی خۆمان ئەکەم
میللەتی من هەر وەکوو شێری ژیانن بۆ نەبەرد
ئێستەکە من چۆن ئیتاعەی -----متن نامشخص ئەکەم
گەر لە غەیری میللەتی خۆم بێ و ئومێدی چاکە کەم
شێت و بێ عەقڵم لە شەیتان ئیددیعای ئیمان ئەکەم
گەر لە موژگان و برۆی دڵبەر تەمای لوتفم ببێ
من لە نووکی شێر و خەنجەر ئارەزووی دەرمان ئەکەم
لابە توخوا نامەوێ دیجلەاعلام و فوراتاعلام و نیلاعلامی تۆ
من بە فرمێسک ئێستەکە تەشکیلی سەد سیرواناعلام ئەکەم
جەژنی قوربان ساڵێ جارێ خەڵکی قوربانی ئەکەن
بۆ وەتەن من ڕۆژێ سەد جار ڕۆحی خۆم قوربان ئەکەم
شێتی چاوی لەیلی کوردم، بۆیە وا مەجنوون سیفەت
خۆم بە دایم ڕووت و قووت و سەرسەری و عوریان ئەکەم
سەیری کەن بەم مشتە قەومی کوردەوە مانەندی شێر
گاهێ حەملە ڕووبەڕووی ئێراناعلام، گەهێ تورکان ئەکەم
داخی کوردی فەخرە ئێستە بۆ دڵی من کافییە
بۆچ مەگەر شێتم خەیاڵی ڕوتبە و فەرمان ئەکەم
کوردم و بۆ کوردی ئەحمەدتخلص سەعی ئەکەم تا بەم زووە
ئیتتیحادی کوردی خۆمان و سنەاعلام و بۆکاناعلام ئەکەم