من کە کوردم حەز بە بەرزیی خاکی کوردستان ئەکەم

لە کتێبی:
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
بەرهەمی:
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
 2 خولەک  1946 بینین
من کە کوردم حەز بە بەرزیی خاکی کوردستان ئەکەم
ئارەزووی دەوری تەرەققیی حاکمی بابان ئەکەم
ناوەجاخە ئەوکەسەی خزمەت بکا بۆ غەیری خۆی
تا بە مردن شەرتە من هەر بەندەیی خۆمان ئەکەم
میللەتی من هەر وەکوو شێری ژیانن بۆ نەبەرد
ئێستەکە من چۆن ئیتاعەی -----دەقی نائاشکرا ئەکەم
گەر لە غەیری میللەتی خۆم بێ و ئومێدی چاکە کەم
شێت و بێ عەقڵم لە شەیتان ئیددیعای ئیمان ئەکەم
گەر لە موژگان و برۆی دڵبەر تەمای لوتفم ببێ
من لە نووکی شێر و خەنجەر ئارەزووی دەرمان ئەکەم
لابە توخوا نامەوێ دیجلەناوی تایبەت و فوراتناوی تایبەت و نیلناوی تایبەتی تۆ
من بە فرمێسک ئێستەکە تەشکیلی سەد سیروانناوی تایبەت ئەکەم
جەژنی قوربان ساڵێ جارێ خەڵکی قوربانی ئەکەن
بۆ وەتەن من ڕۆژێ سەد جار ڕۆحی خۆم قوربان ئەکەم
شێتی چاوی لەیلی کوردم، بۆیە وا مەجنوون سیفەت
خۆم بە دایم ڕووت و قووت و سەرسەری و عوریان ئەکەم
سەیری کەن بەم مشتە قەومی کوردەوە مانەندی شێر
گاهێ حەملە ڕووبەڕووی ئێرانناوی تایبەت، گەهێ تورکان ئەکەم
داخی کوردی فەخرە ئێستە بۆ دڵی من کافییە
بۆچ مەگەر شێتم خەیاڵی ڕوتبە و فەرمان ئەکەم
کوردم و بۆ کوردی ئەحمەدناسناوی ئەدەبی سەعی ئەکەم تا بەم زووە
ئیتتیحادی کوردی خۆمان و سنەناوی تایبەت و بۆکانناوی تایبەت ئەکەم