زۆر باران بارێ دەغڵ ژەنگ دێنێ
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
1719 مشاهده
زۆر باران بارێ دەغڵ ژەنگ دێنێ
ئاو زۆر مایەوە کرم هەڵدێنێ
هەرچی کە کۆن بوو بێ تینە بۆشە
تەنها شەرابە تا کۆن بێ خۆشە
چاوی جوان ئەڵێن: پیاڵەی شەرابە
مەزەی سەرمەستی دڵەی کەبابە
ئەویش کە کۆن بوو کەس لێی ناپرسێ
زەق ئەکاتەوە خەڵک لێی ئەترسێ
نیسان سیوجگەری کرد بە چوار ئانە
بێزووی پێدەکەین ئەڵبەت هەرزانە
لە هەموو لاوە شایی کەوتە شار
دەنگی زوڕنا دێ بەهارە بەهار
ئەڵێن گیا لەسەر بنجی خۆی ئەڕوێ
وەجاغ زادە بۆچ خەڵکی لێی ئەدوێ
بۆچ مریشکی ڕەش هێلکەی سپییە
بۆچ پەیین فەیز و هێزی زەوییە؟
کە خوا دای هیچ کەس ناڵێ کوڕی کێی
دەسەڵاتداری هەر خۆت گەورەی دێی
ئەوی خوێندوویە بە ئیقتیدارە
خانیش نەوەشێ ئەو هەر سەر کارە