کورد و فەلسەفە

از کتاب:
مێژووی ئەدەبی کوردی
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 14 دقیقه  3844 مشاهده

مێژووی ئەدەبی کوردی بێگومان ئەبێ ئاشنایەتییەکی لەگەڵ فەلسەفەدا هەبێ، بۆیە هەیەتی چونکە ئەدەب بە تێکڕا یەکێکە لەو لقانە کە لە فەلسەفە بوونەتەوە. بەڵام ئەمە ئەگونجێ کە ئێمە بێنین ناوی فەلسەفە لە کوردیدا بهێنینە ناوەوە لەگەڵ ئەوەدا کە ڕەخنەگر ئەڵێ: کورد تا ئێستە ئەدەبێکی ئاشکرای نەبووە، ئیتر فەلسەفە چۆن ئەبێ دەمی بۆ ببرێ؟!

ئەمە ئەڵێ، بەڵام ئێمەیش ئەڵێین: فەلسەفە عیبارەتە لە بیندرێژی و ڕۆچوون لە خەیاڵاتی ماددیدا. کوردیش ئەمەی هەبووە، جا ئەگەر ئەو ڕۆچوونە و ئەو تەفکیرە بەخێو نەکرابێ ئەمە ئەوە ناگەیەنێ کە فەلسەفەی نەبووە. سەرچاوەی فەلسەفە شەرت نییە کە لەسەر شعوورێکی عیلمییەوە سەری هەڵدابێ، بەڵام شەرتە کە قووڵ بێت و خەیاڵاتی بەرز هەڵگرێ، کە عیلمییەت تیا شەرت نەبوو قسە ساویلکەیەک کە پیاوێکی دەشتەکی لە ڕووی شعوورێکی سادەوە کردوویەتی، ئەگەر تۆ لە بارێکی عیلمیدا لە بنج و بناوانی قسەکەی بکۆڵێتەوە، تەماشا ئەکەی سەرچاوەکەی ئەچێتەوە سەر فەلسەفە و کە چی کابرا خۆیشی نە زانیویە فەلسەفە بەری بە کوێیەوەیە، نە زانیویەتی عیلم چییە؟!

لەپێش ئەوەدا کە باس لە فەلسەفەی کوردییەوە بکەین پێویستە تۆزێ لێی بکۆڵینەوە بۆ ئەوە لە ئاخرا بۆمان دەرکەوێ ئەو قسە و فیکرانە کە کوردە دەشتەکییەکە کردوونی خاڵی نەبوون لە فەلسەفە.

سەرچاوەی فەلسەفە یۆنانە، ئەمەش لەپاش ئەوە کە ئەفسانە بوونەوە خێیان دایە ئەوە بە دەور خەیاڵە ورد و تێفکرانە بسوڕێنەوە کە لەگەڵ «زەواهێر» ی وەکوو هەوا و ئاسمان و ڕۆژ و ئەو شتانەدا ئاشنایەتیان هەیە، تەنانەت وایان لێ هات ئەگەر لە بازاڕ، یا ناو کۆڵان تووشی یەک ببوونایە قسە هەر قسەی فەلسەفی بوو. ئەو بیروباوەڕانە کە یەکێکی وەکوو ئەفلاتوونشخص یا ئەرەستووشخص دەریانبڕیوە نەوەک لەو وەختەوە تا ئێستا بەڵکوو لە ئێستەوە تا گەلێ وەختی تر عیلم خزمەتی فەلسەفە بکا -وەکوو کردوویەتی- ناگاتەوە بەوان لەگەڵ ئەوەش هەر شتێک بکات هەر خزمەتی فەلسەفەکەی ئەوان ئەکا. سەیر ئەکەی سوقراتشخص دائەنیشێت و مەردم بە دەوریا کۆ ئەبوونەوە یەکێ پرسیاری ئەکرد، یەکێ وڵامی وە ڕئەگرتەوە، یەکێ بەربەرەکانێی ئەکرد و یەکێ ڕێی بۆ ڕوون ئەبووە. لەمانە هیچ تووڕە نەئەبوو بەڵکوو لە سەری ئەڕۆیشت تا ئەیگەیاندە ئەو شوێنە کە بە دانیشتووانی ئەسەلمان: ئەو کسانە داوای عیلم ئەکەن هیچی لێ نازانن، ئەیگەیاندە ئەو شوێنە کە گەنج ئەبێ خۆی فکر بکاتەوە بۆ ئەوە شت بزانێ نەوەک هەر وەکوو کوێر بکەوێتە شوێن خەڵکی!. هەروەها ئەوەشی پێ ئەوتن کە ئەم خۆی هیچ نازانێ بەڵکوو ئەم شتانە کە ئەیڵێ حیکمەتێک و دەنگێکی نهێنی پێی ئەڵێت. وە دوور نییە ئەو دەنگە لە لایەن خواوە بێت. ئەو کەسەش کە پایەیەکی عیلمی ببوایە لەناو مەردمدا لە قسەکانی بگەیشتایە یا نەگەیشتایە ئەیوت ئەمە زندیق و کافرە. تا لە ئاخرا سێ کەس لەو گەورانە لەبەردەم قازیدا بوختانیان کرد بە سوقراتا کە ئەمە ئەقڵی گەنج تێک ئەدا و ئینکاری خوا ئەکا و پەلاماری یاسای حکومەت ئەدا. ئیش وای لێ هات حوکمی بەسەرا درا بە کوشتن بە زەهر خواردنەوە لەسەر ئەم حالەش لەو کاتەدا کە زەهرەکەی خواردەوە هەر لە سوقراتی فەیلەسووف نەکەوت، هەر لەوە نەکەوت کە قسە لە نەفس و لەمانەوەی نەفس بکا.

قسە و باسەکەی سوقراتشخص و ئەفلاتوونی شاگردی -کە شاگرد بەربەرەکانییەکەی خۆی لەگەڵ مامۆستایا و پرسیار لێکردنی و وڵام وەرگرتنەوەی هەمووی نووسیوەتەوە و بە «ئەسینا»دا ئەگێڕا- پارچەیەکە لە ئەدەبی هەرە بەرزی نمایەی، هیچ سووچێکی خەیاڵیان نەهێشتووەتەوە کە فیکری وردی ئینسانی بۆ چووبێت و نەچووبێت ئەوان قسەیان لێوە نەکرد بێت. تەنانەت «بنیامین گۆفیت» ئەدەبی گەورەی ئینگلیز کە قسە و باسەکانی سوقراتشخص و ئەفلاتوونی کردووە بە ئینگلیزی ئەڵێ: «بێجگە لە فیکرەی گاوری هیچ فیکرێکی کۆن و تازەی ئینسانی نییە کە لەودا نەبێت» هەندێ لەم باس و خواسەش لە لایەن «حنا خباز» و «زەکی نەجیب مەحموود»ەوە کراوە بە عەرەبی، یەکەمیان «المجهووریە» دووەمیان «الحاورات». دوو فیکرەی بەرزی تێدا هەیە کە شایانی باس کردن و کەڵکلێوەرگرتن بێ، ئێمە بەکورتی لێرەدا ئەیڵەین یەکەم:

باوەڕی سوقراتشخص کە ئەڵێ: «فەزیلەت عیلمە و ڕەزیڵە جەهلە» واتە ئینسان خراپە ناکا مەگە لە ڕووی نەزانینەوە نەبێ، ئەگەر شت بزانێ هەرگیز توخنی ئەو خراپەیە ناکەوێ. تەنانەت لەو کاتەدا کە پێیان وت فڵان و فڵان ئەوا دێن زەهرەکەت بۆ دێنن و ئەتکوژن! هەر وتی: «گوێیان مەدەنێ چونکە ئەو شتەی ئەیکەن نایزانن» فیکرەی بەرزی دووەم لە «محاورات» دیسان فیکرەی سوقراتە کە ئەڵێ: «ئەم شتانە و ئەم عالەمە کە ئێمە ئەیبینین ئەمە شێوەی عالمێکی تر نیشان ئەدا کە هێز و قەوای ئەو عالمە بیر و باوەڕی عەقلیەیە. هەر شتێک کە ئێمە ئەیبینین لێرەدا ئەوە تاپۆی فیکرەیە کە لەوێی؛ ئەگەر تۆ ئینسانێکی جوان یا گوڵێکی جوانت خۆش ویست ئەوە لە ڕاستیدا وا نەبێ ئەو فەساڵەی ئەوانت خۆش بوێ بەڵکوو ئەوە فیکرەی جوانیەکەت خۆش ئەوێ کە چووەتە پێستی ئینسان و گوڵەوە. ئەویش نەوەک لەو تاقە ئینسانە یا لەو تاقە گوڵەدا بەڵکوو لە جنسەکەدا. جا ئائەمە تۆزێکی زۆر کورت بوو لە خۆشەویستیی ئەفلاتوونی (الحب الافلاتونيعربی). بەڵام ئەوەی کە تۆزێ درێژتر بێ لە باری فەلسەفەی ئەواندا سێ شتە: قسەی «جمهووری»، قسەی «دفاع»، قسەی «مأدبە». لە جمهووریەتیدا باسی ئەوە ئەکا کە حکومەتی بەرز ئەوەیە فیلسووفێکی فیکر تیژ هەڵیسوڕێنێ و بیخاتە ژێر دەستی خۆی وەکوو چۆن ئەقڵ لەش هەڵئەسوڕێنێ ئەویش ئەبێ وابێ. لە دفاعدا ئەو قسانەیە کە سوقراتشخص لەبەردەم قازیدا بە فەلسەفە دیفاعی لە نەفسی خۆی ئەکرد. لە مەئدەبەدا داستانێکی دوور و درێژی لە خۆشەویستی ئەفلاتوونی کە لەو پەڕی جوانی و ناسکی تەعبیر داشت ئەخاتە بەر چاو.

لەپاش ئەمان «ئەرەستووشخص» هات لق و پۆپی فەلسەفەی بە جۆرێ بڵاو کردەوە کە تا سەدەی حەڤدەهەمیش لەناو فەیلەسووفەکانا ناوی ئەرەستووشخص هەر فەیلەسووفی ڕووت بوو ئیتر ناوەکەی خۆی لە فیکر چووبووە. بە جۆرێ دەستی کێشا بە سەر باوەڕی مەردما کە هیچ فەیلەسووفێکی تر ئەو پایەی نەبوو. هەتا لە پیاوانی ڕاپەڕین «نهضة» پەیدا بوون؛ لە فەرەنسە وەکوو «دیکارت» و لە ئینگلیز وەکوو «بیکون» لە ئیسلامیش وەکوو «غەزاڵی» کردیان بە هەرا لە ئەرەستووشخص وتیان «هەموو کەس هەقی ئەوەی هەیە کە فیکر بکاتەوە و فیکر کردنەوە سنووری بۆ نییە». لەگەڵ ئەوە ئەرەستووش وا نەبێ ئەم ڕێگەیەی لە مەردم گرتبێت! چۆن ئەیگرێت؟! ئەوەی کە ئەو پیاوە بێت و خاوەنی عەقڵێکی تەواو عالمێکی وا بێت لە هەموو شتێ بکۆڵێتەوە تا ئەیباتەوە سەر ڕەچەڵەکەی، ئیتر چۆن ڕێ لە خەڵک ئەگرێت، بەڵام پەیڕەوی کارەکانی بە درێژایی ئەو ساڵانە وایان لە مەردم گەیاند کە ئەرەستووشخص مامۆستای یەکەمە و هەموو شتێک ئەو وتی گێڕانەوەی بۆ نییە، ئەم باوەڕەی ئەوان تۆزێ ئەسڵی فیکرەکەی ئەوی تێکدا.

ئەرەستوو لە سەرەتادا دەرزی لە ئەفلاتوونشخص وەرئەگرت بەڵام لە دواییدا لێی جیا بووەوە. زیاتر ئەو شتە کە تیایا جیا بوونەوە «عالەمی عەقڵی» بوو. ئەفلاتوونشخص ئەڵێ: عالەمی عەقڵی یا فیکرەی «مثل» هەیە وە شت لەسەر نموونەی ئەو درووست ئەبێتەوە. واتە وەکوو گیا چۆن لەسەر بنجی خۆی ئەڕوێت، شتیش لەسەر تووی خۆی پەیدا ئەبێتەوە. ئەفلاتوون بە خەیاڵە بەرزەکەی پەردەی «ماددە» ئەدڕێ ولای ئەیا بۆ ئەوە لە پشت ئەوەوە ئەفکارێکی ڕووت ببینێت کە ئەم ئەفکارە بەوەوە بۆ شت وەکوو بنچینە وابوو بۆ سوورەت بەڵام ئەرەستوو ئەڵێ: شت ئەوەی ئەینێری و بەردەست ئەکەوێ، ئەم شتانە کە ئێمە ئەیانبینین ئەمانە لە زاتی خۆیانا حەقیقتێکن و لە پشت ئەمانەوە هیچی تر نییە؛ واتە «معانی مجردە» هیچ وجودێکیان نییە ئەمە تەنیا ئەقڵێکی ئینسانییە و هیچی تر.

جا ئایا مێژووی ئەدەبی کوردی چێ ئەوەی لە فەلسەفە و چە ئاشنایەتێکی لەگەڵ فەلسەفەدا هەیە بەتایبەتی فەلسەفەی ئەفلاتوونشخص و ئەرەستووشخص؟! وەکوو وترا: لەبەر ئەوە کە فەلسەفە بە مەعنا ڕۆچوونە لە مەسائێلی ورد و زانینی سەرچاوەی شتە لەگەڵ خەیاڵبازی کردندا ئەبێتە لقێک لە لەق و پۆپی ئەدەب وە بۆیەش قسە لە ئەرەستووشخص و ئەفلاتوونشخص و سوقراتەوە کرا چونکە ئەوان داهێنەری فەلسەفە بوون و ئەوان بوون کە ئەو عیلمەیان هێنایە ناوەوە پێویست بوو تۆزێ لەسەر چاوەی ئەفکارەکەیان بزانرێت. ئێستە من یا ئێمە ئەوە ناڵەین کە کابرایەکی کوردی دەشتەکی نەخوێدەوار بەربەرەکانێی یەکێکی وەکوو سوقراتشخص یا ئەرەستووی کردووە لە فیکر و باوەڕدا چونکە ئەو کابرایە نە ناوی ئەرەستووی بیستووە وە نە زانیویەتی عیلم چییە، بەتایبەتی عیلمی فەلسەفە، بەڵام ئەتوانین ئەوە بڵێین کە ناوچەی کوردەواری خاک و ئاوەکەی لەوانە بووە پیاوی وا پێ بگەیەنێ کە قسەکانی -ئەو قسە ساویلکانە کە ئەیکا- بۆنی فەلسەفەی لێوە بێت یا خۆیشی هیچی لێ تێنەگا.

کابرا کە وتوویەتی «گیا لەسەر بنجی خۆی ئەڕوێتەوە»، بەڵێ ئەو هەروا بە پێی عەقڵی خۆی لە دەشتدا چاوی پێکەوتووە کە گیا ناڕوێتەوە تا لە پێشا ڕیشە و تووی بنجێکی نەبێ لەپاشا قسەکەی کراوە بە مەسەل بۆ ئەوە کە هەموو شت ئەبێ بچێتەوە سەر ڕەگەزی خۆی. بەڵام ئەم قسە ساویلکەیە ئەگەر بێتو بەراوردی لەگەڵ قسەکەی ئەفلاتووندا بکرێت کە ئەڵێ: «عالەمی عەقلی هەیە و شت لەسەر نموونەی ئەو درووست ئەبێتەوە» واتە هەموو شت وێنەیەکی هەیە، وەکوو چۆن ئاوێنە وێنە ئەداتەوە، مەوجوداتیش ئاوایە ئەم ئەچێتەوە سەر ئەو و ئەو ئەچێتەوە سەر ئەو تا لە دواییدا ئەگاتەوە فیکرێکی ڕووت کە ئەم فیکرەش لە زاتی خۆیدا مەوجوودە، مەبەستەکەی ئەوەیەکە «ماددە» کۆنە. مەسەلەی بنجە گیاکەش هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ فیکرەکەی ئەفلاتووندا چونکە کە وتت گیا لەسەر بنجی خۆی ئەڕوێتەوە ئەبێ بنجەکەش لەسەر بنجێکی تر و هەر بەو جۆرە بڕوا تا ئەگاتەوە ئەو شوێنە کە «ماددە»یە و لێرەدا حوکم بە کۆنی مادە ئەکرێت. کە وا بۆ ئەو گیایە کە ئێستا تۆ بەرچاوت ئەکەوێ ئەوە وێنەیەکە لە ماددەی حەقیقی کە مەلایین ساڵە بە ملیۆن ملیۆن بنجێکی تر. بەڵام لەسەر قسەکەی ئەرەستووشخص وا نییە ئەڵێ ئەو گیایە کە تۆ ئێستا ئەیبینی هەر ئەوەیە و ئەبڕێتەوە. قسە هەر قسەیەک ببێت فەلسەفەی ئەم کوردە دەشتەکییە لەم مەسەلەیدا شان ئەدا لە شانی فەلسەفەکەی یۆنان.

دیسان ئەڵێ: «ئەوەی جەوان لە ئاوێنەدا ئەیبینێ پیر لە خشتی کادا ئەیبینێ». ڕاستە ئەو کەسەی ئەم قسەی کردووە ئەقڵی هەر ئەوەندە بە ساویلکەیی بڕی کردووە پیر جوان لە یەک بکاتەوە بەوەدا کە پیاوی پیر دونیای زۆر دیوە و شتی زۆر تاقی کردووەتەوە ئەگەر ئیشێک هاتە پێشەوە با زۆر تاریکیش بێت لەبەر دونیا دیدەیییەکەی هەر ئەیزانێت، بەڵام پیاوی جوان لەبەر ئەوە گەرم و ساردییەکەی لە دونیادا نەدیوە لە شت ناگا تا وەکوو وێنەی ناو ئاوێنە بۆی ڕوون نەبێتەوە. هاتووە ئەو شتەی پیرەکە ئەیبینێ کردوویە بە شتێکی نادیاری و تاریکی وەکوو خشتی کاڵ، خشت هیچ وێنەیەک ناداتەوە دواوە. وە هی جوانەکەشی کردووە بە شتێکی دیاری کە وێنەی ئاوێنەیە و بە پوختی دەرئەکەوێ. بەڵام ئەگەر لێکۆڵینەوەیەکی عیلمی بکرێت بەرزیی ئەم قسەیە گەلێ گەلێ لە ژوور ئەو ئارەزووەوەیە کە ئەو کردوویەتی:

گۆیا ئەگەر مانعای لێ بدەینەوە لەسەر باوەڕی ئەم «ماددە» کۆن نییە بەڵام شتێکیشی لە کۆن نەگەڕاوەتەوە. هەر کارەسات و کردەوەیەک کە ڕوو ئەدا لەم کەونەدا وێنەی کارەساتێکی ترە وەکوو خۆی، تاپووەکەی لە هەوادایە، ئەویش وێنەی یەکێکی ترە و ئەویش هی یەکێکی تر تا ئەچێتەوە سەر ڕەگەزی ئەسڵی کە ئەقڵی دەیەمینە، ئەقڵی دەیەمینیش بەلای ئەمەوە عادەتە؛ ئەم پیاوە پیرە ئەوەندەی شت بینیوە کە هەر یەکە وێنەی یەکێکی تر بووە تا گەیاندوویەتە سەر ئەقڵی دەیەمین. ئێسە ئەگەر کتوپر شتێکی تری چاو پێکەوت پێویست بەوە نییە چاوەڕێی ئەوە بکا تا وێنەکەی ببینی، بەڵکوو خێرا ئەیباتەوە سەر ڕەگەزی خۆی هیچ پەردەیەک لە بەینیانا ناهێڵێتەوە. بەڵام جوانەکە پابەندی پەردەیە، لەبەر ئەوە کارەساتی نەدیوە لە حەقیقەت تێناگا، شت لەبەر چاو ئەوەوە هەموو وێنەیە بۆ شتی تر. کە وا بوو لەسەر ئەم قسانە ئەوە دەرکەوت کە «ماددە» عادەتە بەلای هەندێ کەسەوە کە پیاوە پیرەکەیە، کۆنە بەلای هەندێکی ترەوە کە جوانەکەیە. جا ئەمێنێتەوە سەر ئەوە کە کابرا لە ڕووی ئەم شعوورە عیلمییەوە قسەی نەکردووە ئەمە شتێکی ترە، مەبەستەکە ئەوەیە ئەفکاری کوردی ئەفکارێکی فەلسەفەیە.

جارێک کابرایەک ئامۆژگاری کوڕێکی خۆی ئەکا پێی ئەڵێ: «ڕۆڵە! بیگێژە، بێبێژە، بێوێژە». ئەم کابرایە کابرایەکی کۆچەری بووە، نە دیوەخانانی دیوە نە قوتابخانان و نە عیلم و داستانی ڕابردووان، ئایا ئەم قسە بەرزەی لە کوێ دەرهێناوە؟ کە ئەڵێ، ڕۆڵە ئەگەر ویستت قسە بکەیت لەپێشا قسەکە وەکوو چۆن گەنم ئەیکەن بە کەو «سەرەن»دا و ئەیگێژنەوە لەپاشا ئەیکەن بە «بێژەنگ»دا و ئەیبێژنەوە و پوختە ئەبێ، تۆش قسەکەت ئاوا پوختە کە و ئەو وەختە بیڵێ. دەی ئەمە بێجگە لەوە کە پیاو بڵێت ناوچە و هەوا و ئاو و خاکی کوردەواری داوای ئەم جۆرە شتانە و ئەم چەشنە قسە بەرزانە ئەکا هیچی تر بە دەستەوە نییە. دیسان ئەمە بێجگە لەو عالمانە کە لە کوردا هەڵکەوتوون و هەموو لە بارێکی عیلمیدا لە فەلسەفە و حکمەت کۆلیویانەتەوە و بە هەزارانی وایان هەبووە کە خۆیان لە حکمەت و فەلسەفەدا بیرەوەریان هەیە و گەلێ کتێبیشیان لەسەر داناوە. بەڵام ئێمە لەمە نادوێین؛ یەکەم لەبەر ئەوە چونکە هۆی خوێندنەوەی فەلسەفەکەیان گەیاندووەتە ئەو پایەیە، دووەم کە کتێبیکیان لەسەر داناوە و بیر و باوەڕیان دەربڕیوە هەموو بە زمانێک بووە کە غەیری زمانەکەی خۆیان بووە!. لەگەڵ ئەمانەشدا قەڵەم هەر بە نازەوە ئەڵێ پیاوانی وەکوو «ئەبوو حەنیفەی دەینەوەریشخص، حەسەنی کوڕی نەجای فەیلەسووفشخص، مەحیەددن خەڵاتیشخص، ئەحمەد کوڕی حەیدەرشخص، ڕەسووڵی زەککیشخص، عەلی کوڕی زەکیشخص، موحەممەدی کوڕی ڕەسووڵشخص، مەلا شەریف کوڕی مەولانا یووسفشخص، شێخ موحەممەد قەسیمشخص، شێخ عەبدولقادری مەهاجرشخص و مەلا عەبدووڕڕەحمانی ڕۆژبەیانیشخص» لە کورددا هەڵکەوتوون لە فەلسەفە و حکمەتدا ئەستێرە و دانراوەکانیان ئەدرەوشێتەوە. ئەمە نموونەیەک بوو ئەگینە ئەگەر ناوی علمای کورد هەڵبدڕی گەلێ کتێب پڕ ئەکاتەوە لەگەڵ ئەوەش کە بەشی هەرە زۆریان لەبەر نەنووسینیان ناوەکانیان لەگەڵ لەشەکانیانا چووەتە گۆڕەوە!