کە دڵبەر خۆی نواند خورشیدی خاوەر زوو فیراری کرد

از کتاب:
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
اثر:
احمد مختار جاف (1896-1935)
 1 دقیقه  1352 مشاهده
کە دڵبەر خۆی نواند خورشیدی خاوەر زوو فیراری کرد
خەجاڵەت ما و بە زەردی عەزمی پشتی کۆهساری کرد
بە سۆزی سینە ناڵانی لە فەسڵی پایزا بولبول
کە ڕۆیە ناو گوڵستان و خەیاڵی نەوبەهاری کرد
خوا ڕۆژی ئەزەل ئەو بەژن و باڵایەی کە تەسویر کرد
لە شەوقی ئەو بوو، خەڵقی عەرعەر و سەرو و چناری کرد
وتی میسکی خەتا، بۆ من خەتایە لافی بۆنخۆشی
کە هات و بۆنی عەتری پەرچەمی شێواوی یاری کرد
ڕەقیب وەختێ کە دی یار میهرەبانە دەرحەقی عاشق
تەقی کرد وەک سەگ و تۆپی، لە داخا ئینتیحاری کرد
لە حەسرەت لێوی لەیلا بوو کە مەجنوون شێت و ڕیسوا بوو
بەجارێ کەوتە کێو و دەشت و سەحرا، تەرکی شاری کرد
کە بیستی موژدەیی تەشریفی تۆ، عاشق لە خۆشیدا
حەیاتی مابوو تەنها و ئەویشی زوو نیساری کرد
بژی ئەو شاهی حوسنە وا لە ڕووی لوتف و کەرەمکاری
کە وا یادێکی حاڵی ئەحمەدتخلصی ڕووت و هەژاری کرد