ئەی برادەر خۆت دەزانی بێ گومان
مار و باخەوان
از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
1 دقیقه
839 مشاهده
ئەی برادەر خۆت دەزانی بێ گومان
سەر گوزەشتەی مار و مامەی باخەوان
باخەوان ڕەش پۆش بوو بۆ مەرگی کوڕی
مار بە دەستی باخەوان کلکی پەڕی
باخەوان ڕووی کردە مار «ئاشت بینەوە
هەرچی بوو چوو ئێستە هێور بینەوە!»
مار گوتی: «ئەی باخەوان تۆ درۆزنی
من هەمیشە بێت دەڵێم تۆم دوژمنی
من کوڕی تۆم کوشت و جەرگی تۆم بڕی
هەر بە دەسی تۆ بوو من لکم پەڕی!
ئاشنا بوونمان بە یەکتر بێ گومان
جێی گومانە جێی گومانە جێی گومانە!
کلکی خۆم هیچ دەم لە بیر نا چێتەوە،
حەقتە تۆش بۆ ڕۆڵەکەت سوێت بێتەوە
دڵنیا بوونمان لە یەکتر گەوجییە
تۆڵەساندن فەلسەفەی بێ مەرجییە!»