گوڵ لە گوڵزارا نەما بولبول ئەبێ زاری بکا

از کتاب:
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
اثر:
احمد مختار جاف (1896-1935)
 1 دقیقه  3942 مشاهده
گوڵ لە گوڵزارا نەما بولبول ئەبێ زاری بکا
شێوەیی شادی لەسەر دەرکات و غەمباری بکا
نێرگسی شەهلا کە مەشهوورە بە مەخمووری ئەبێ
دایمەن لەو چاوە کەسبی عیلمی بیماری بکا
فەسڵێ ئەو ناسک غەزالە ڕۆیی عوششاقی حەزین
هەر ئەبێ سەیلی سروشکی خوێن لە چاو جاری بکا
تو خودا بادی سەبا بەو نازەنینە تۆ بڵێ
بەس ڕەقیب تەلتیف بکات و دەردی دڵ کاری بکا
دڵبەرم لەم شارە ڕۆیی ئەحمەدتخلصی بێچارە وا
بۆ سوپاهی غەم ئەبێ ڕەسمی سوپەهداری بکا