فوستانی ڕەشی نازکی چین چینی لەبەردا

از کتاب:
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
اثر:
احمد مختار جاف (1896-1935)
 1 دقیقه  3801 مشاهده
فوستانی ڕەشی نازکی چین چینی لەبەردا
وەک هەوری سیا بێ بەسەری قورسی قەمەردا
قوربانی نیگاهی غەزەبت ڕۆح و دڵی من
یەک لەحزە دووسەد تیر و ڕمت چۆن لە جگەر دا
مادام کە بە شمشێری برۆت لەت لەتە جەرگم
لازم نییە ئەو خەنجەرە کردووتە بە بەردا
دوو دیدەیی مەخمووری نیگارم بە شەباهەت
وەک ئاهو وەهایە کە لە خەو بێ لە سەحەردا
دەستێ کە بە داوێنی ئەتۆ، دەستێ بە دڵ بم
چی بکەم کە نییە دەستێ بکەم خاکێ بەسەردا
قوربان وەکوو خاکی بەری پێت کەوتووە دایم
ئەحمەدتخلص کە مەگەر دڵبەری خۆی بێ لە گوزەردا