ئەگەر ڕاستیت دەوێ مێژوو درۆیە

مێژوو
از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
 1 دقیقه  735 مشاهده
ئەگەر ڕاستیت دەوێ مێژوو درۆیە
هەموو ڕووداو و ڕابردوو درۆیە!
بە چاوی خۆت دەبینی کارەساتێک
دەگۆڕێ پێچەوانەی هەر لە کاتێک
ئەوەی مێژوو دەنووسێ وەک بە ڕۆژە
گوڵێکە تابیعی سووڕانی ڕۆژە!