ئەی گوڵ لەسەر چڵانت
ئەی گوڵ
از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
1 دقیقه
1712 مشاهده
ئەی گوڵ لەسەر چڵانت
بویین بە پاسەوانت،
لە ترسی بولبولانت
بۆ تۆ ئەی گوڵ، گوڵی سوورم
لە تۆ دوورم من مەلوول
ئێستا لە تافی جوانی
قیبلەگای دڵدارانی
منیش دەڵێم گۆرانی
ببۆ تۆ ئەی گوڵ، گوڵی سوورم
لە تۆ دوورم من مەلوول
نامەوێ ژینی پەستی
دەکەومە بیر و هەستی
دەینم مژدەی سەربەستی
ببۆ تۆ ئەی گوڵ گوڵی سوورم
لە تۆ دوورم من مەلوول
شەو و ڕۆژ بیر و خەیاڵم،
دڵداری لێوی ئاڵم،
گوێ بگرە ناڵە ناڵم!
ببۆ تۆ ئەی گوڵ گوڵی سوورم
لە تۆ دوورم من مەلوول
بە هیوای بەختیاری
چووم لە پێناو دڵداری
گوێ بگرە شین و زاری
ببۆ تۆ ئەی گوڵ، گوڵی سوورم
لە تۆ دوورم من مەلوول