ئەگریجە و پەشمینە لەسەر کوڵمە کە لاچێ

از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
 1 دقیقه  575 مشاهده
ئەگریجە و پەشمینە لەسەر کوڵمە کە لاچێ
ڕۆم و عەجەم و عوربە هەمووی قیمەتی ماچێ
بۆ تەرکی وەفای هێندە جەفای دام کە بناڵم
عەشقی لە دڵم سابیتە زۆر زەحمەتە لاچێ
دەیفەرموو گوڵم هەر کەسی بەدگۆ و عەدوومە
یا ڕەب لە جیهان هەر وەکوو عەونیتخلص بە فەناجێ