بەر لە خۆر کەوتن بەیانی چوومە باغ
از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
1 دقیقه
889 مشاهده
بەر لە خۆر کەوتن بەیانی چوومە باغ
تاوەکوو بولبول بدەم زاغی دەماغ
یادی ڕەنگ و ڕووی نیگارێکم دەکرد
بۆ شەوی تاریک ببێتە شەو چراغ
نێرگزی چاو مەست کە فرمێسکی ڕژاند
لالە سوور بوو نایە دڵ سەد دەرد و داغ
سووسەنی ڕوو سوور کە لێوی کردەوە
هەر وەکوو زاری شەقایەق ڕوو لە باغ
هات وەکوو مەستان سوراحی گرتە دەست
بوو بە مەیگێڕ خستیە سەر پەنجەی ئەیاغ
هێندە سەرکەش بوو بە جوانی ڕەنگ و ڕوو
چەند هوزاری خستە سەر کاسەی فەراغ
ڕیزی بگرە کاتی لاوێنی جەوان
نامە هێنەر چی هەیە غەیری بەلاغ
گەشتی دەریا بێ گومان سوودی هەیە
ترسی زۆرە کەسبی لەعل و شەو چراغ
پیاوەتی تا ڕەنج نەدەی دەست ناکەوێ
شەوقی نابێ خۆی نەسووتێنێ چراغ