گوێم لە ڕادیۆ گرت تا هەست بکەم دەنگێکی خۆش

بۆ مەرگی خوالێخۆشبوو ئیدریس بارزانی
از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
 1 دقیقه  802 مشاهده
گوێم لە ڕادیۆ گرت تا هەست بکەم دەنگێکی خۆش
خستیە بەر گوێم کتوپڕ دەنگی پڕ سۆز و پەرۆش
دەنگی مەرگی خۆشەویستێکە لە بیر ناچێتەوە
هەر کە بیستم هێندە دڵگیر بووم نەما لام هەست و هۆش
ڕۆژگار ڕووت سوور نەبێ هەروا بەشت بێ ڕوویی ڕەش
ڕوو ڕەش و دڵگیر و پەست بی هەر بە ئازار و نەخۆش
خۆت نەگرت ڕۆژێک بە باسێکی کەمێک دڵ خۆش بکا
غەیری گریە و شیوەنێک هەستی مرۆڤ بێنێتە جۆش
ڕۆژی «سی و یەکی کانوون» نۆ سەد و هەشتا و حەوت
هەر کە بیستم ڕاچەنیم لەرزیم و کەوتم چووم لە هۆش
ڕێم ببێ دەستە گوڵێ بەستم لە بۆ سەر گۆڕەکەی
پێی بڵێم تۆ نامری ناوت دەژی ژینێکی خۆش!