لە گوڵزاری ئەمەل خونچەی نە پشکوتوو کە پشکۆ کا
از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
1 دقیقه
931 مشاهده
لە گوڵزاری ئەمەل خونچەی نە پشکوتوو کە پشکۆ کا
دەبێ هەر کەس وەکوو بولبول لە گوڵشەن لانە بۆ خۆ کا
لە گوڵزاری ئەمەل خونچەی نە پشکوتوو کە پشکۆ کا
دەبێ هەر کەس وەکوو بولبول لە گوڵشەن لانە بۆ خۆ کا
ئەگەر ڕۆژێ بەهاری شادی ڕووی کردە گەڵا ڕێژی
دەبێ حاڵی چ بێ ئەو کاتە بولبول قوڕ بە سەر خۆ کا
کە ڕستەی داوی بەدناوی لە دەست و پێ گرێ داوم
دەترسم من لە ئاخیردا حەواڵەی تیغی ئەبڕۆ کا
بە بیرم دا نەهات ڕۆژێ کە چەرخی ڕۆژگار وایە
ئەوەی سەردانەوێنێ بۆی دەبێ کالای لە بەر خۆ کا
ڕقی لێمە ڕەقیب وا لێوی دەکرۆژی لە داخانا
بە وێنەی ئەهریمەن با تۆقی بەد خۆیی لە ئەستۆکا
دەمێکە بەختی بەرگەشتە لە تاریکی شەوا خەوتوو
دەبێ هەستێ لە خەو ئیتر بەسە ڕووی خۆی لە ئاسۆ کا
کە پێویستم بە دڵسۆزێکی زانای کوردی لێ زانە
هەموو بیرێکی دژ یەک بوون لە ناو یەک بۆتەدا کۆکا
ئەوەی هۆ هۆ دەکا هیچ کاتێ من پێی دڵنیا نابم
کەسێکم خۆش دەوێ مەرد بێ هەمیشە حەز بە کۆکۆ کا