دەڵێن سەربەستی ناکڕێ
از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
1 دقیقه
1010 مشاهده
دەڵێن سەربەستی ناکڕێ
ماف وەردەگیرێ نادرێ
دەبێ چەکی بۆ هەڵگری
بە پشوو بی بۆ بەرگری
دەبێ خوێنی بۆ بڕژێنی
دەبێ ڕۆڵەی بۆ بمرێنی
کوردیش چەکی هەڵگرتووە
خوێنی لاوانی ڕێژتووە
چەند هەزار گوندمان سووتاوە
ماڵیان بە تاڵان براوە!
هەزار دایک بەرگ ڕەشن
لە شادی و خۆشی بێ بەشن
منداڵیان بێ باوک ماوە
ڕۆڵەیان شەهید کراوە!
لە ڕێی سەربەستی و ڕزگاری
بۆ مافی گشت کوردەواری
کوردستانی بەش بەش کراو
برا لە برا دابڕاو!
بۆ ئازادی بۆ یەک گرتن
خەبات، تێکۆشان تا مردن
هەموو ناکۆکیمان گۆڕ کەن
خۆمان شاد و دوژمن کۆر کەن
مەرج و بەڵێن وا دانرا
دەست لە ناو دەست کەین وەک برا