بە خوێنی دڵ کە نووسیم بۆ لای نیگارم نامە
تێهەڵکێش لەگەڵ شیعری «حافزی شیرازی»
از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
1 دقیقه
1409 مشاهده
بە خوێنی دڵ کە نووسیم بۆ لای نیگارم نامە
إنی رأیت دهرا، من هجرك القیامةعربی
هەرچەند سەر و بنم کرد، هیچ فایدەی نەبەخشی
من جرب المجرب، حلت به الندامةعربی
لە دووری تۆ لە چاوم سەد جۆرە دەرد و ژانە
ليس دموع عينی هذا لنا العلامةعربی
پرسیم لە یێکێ زانا ئەحواڵی یار و فەرمووی
من بعدها عذاب في قربها ندامةعربی
بەڵا گەردانی تۆ بووم، بۆیە بە پەند و پۆ بووم
ولله ما رأينا حبا بلا ملامة! عربی
پێویست نیە کە بیڵێم دەردی دەروونی زارم
خود میشود محقق از آب چشم خامه!عربی
بادی سەبا هەڵیگرت پەردە لە ڕووی یارم
كالشمس في ضحاها تطلع من الغمامة عربی
«حافز» کە ویستی عەونیتخلص جامێ شەراب لە ساقی
حتی یذوق منە کأسا من الکرامة!عربی