لە شوێنی چی دەچی ئەی دڵ خەیاڵت خاوە دەیزانم

از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
 1 دقیقه  1182 مشاهده
لە شوێنی چی دەچی ئەی دڵ خەیاڵت خاوە دەیزانم
ئەوەی تۆ بۆی خەریکی ئەو لە تۆ تۆراوە دەیزانم
وەکوو دوێنێ مەبە بێباک لە ڕێگای خۆشەویستیدا،
تەماشای شێوەیی ئیمڕۆ گەلێ گۆڕاوە دەیزانم!
فریبی چاوی مەستی قەت مەخۆ ئەم شۆخە عەییارە
وەفا و عەهد و بەڵێنی هەر درۆیە و نارە دەیزانم
برۆ و موژگان و غەمزەت چاوەکەم پێویست نییە بێنی
بە تەنیا کوشتنی من یەک ئیشارە چاوە دەیزانم
بە هەر لا ڕابکا ڕزگاری نابێ دڵ لەبەر چەنگی
دوو چاوی بازی یاری من کە فێری ڕاوە دەیزانم!
دەبێ داوا بکەم مافی ڕەوای خۆم با زەلیلیش بم
دەبێ هەر خۆم وەری بگرم بە کەس نەدراوە دەیزانم
گوتی: عەونیتخلص نەکەی قەت دڵنیای جەوری ڕەقیبت بی
گوتم: قوربان ئەوێستا بەد ڕەوشتی باوە دەیزانم