دڵ بەندە بە تای زوڵفی نیگارێک،
از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
1 دقیقه
1375 مشاهده
دڵم بەندە بە تای زوڵفی نیگارێک،
سەرم گێژە بە سەودای شەم عوزارێک
هوزار ئاسا کە هۆگر بووم بەزاری
شەو و ڕۆژم بە یادی خونچەزارێک!
نییە هیوام بە ڕزگاری لە بەندت
کە دەرناچێ لە چنگ بازا شکارێک
مەزارگەی دولبەرێکی نازەنینە
کە من کردوومەتە کەعبە و مەزارێک
بە دوو دڵ دا گەڕام وادی بە وادی
شوێنم بردە داوێن کۆهسارێک
لەوێ خوێنی ڕژاوم دیت و زانیم
کە پێکاوە بە غەمزەی چاو خومارێک!
عیلاجی گەر نەکا ئەم شۆخە ئیمڕۆ
بە عەونیتخلص ناکرێ دەرمان و چارێک!