بە سێحری چاوی سەححاری، هەڵستا عەقڵی لێ ستاندم

سوخمەی ترازاندم
از کتاب:
دیوانی موخلیس
اثر:
مخلص (1910-1985)
 1 دقیقه  1009 مشاهده
بە سێحری چاوی سەححاری، هەڵستا عەقڵی لێ ستاندم
بە پشکۆی ڕوومەتی سووری، سەراسەر جەرگی برژاندم
لە مەیدان هات و چوو دەستی لەسەر تیر و کەوان دانا
بە ناحەق هەر وەکوو دوژمن، لە گۆلی خوێنی گەوزاندم
کە هەوری دیدە بارانی، نەباران تاکوو زستان چوو
ئەمن زانیم کە وا ئەوساڵ، بە خۆڕاچوو ئەوی چاندم
دەمی وەک غونچەیی تەنگی، نەپشکوت و دەفعەیێ ئەسڵا
لە دەورەی باغەکەی چەندی، وەکوو بولبول چریکاندم
کە داوای ڕۆحی لێکردم، منیش ماچم تەمەننا کرد
کە زاناندم دڵی دەشکێ، دڵم نەشکاند و سەلماندم
کە ئەمری کرد دەبێ موخلیستخلص لەسەر بدرێ، وتم: بۆچی؟
گوتی: ئەم شۆ لە خەوما دیت، کە هات سوخمەی ترازاندم