دەستی کورتم کە نەگاتن بەسەر و پەرچەمی یار

ئاوی ترێ و ئاوی هەنار
از کتاب:
دیوانی موخلیس
اثر:
مخلص (1910-1985)
 1 دقیقه  944 مشاهده
دەستی کورتم کە نەگاتن بەسەر و پەرچەمی یار
خۆم لەبۆ دامەنی پاکی ئەکەمە تۆز و غوبار
ئارەزووی عەهدی شەبابی منی بێ دڵ ئەوە بوو
دەنگی موتریب، جامی جەم دیتنی یار، فەسڵی بەهار
من وەها بووم و وەهام کرد، هەموو بایە، چ نییە
هەردەمێکی کە بەبێ یار بچێ دەڕوا خەسار
مدتیست تشنە لبان منتظر یار منندفارسی
ساقیا مژدە کە یار امد است بادە بیارفارسی
عاشقی مەوهیبەیە، گۆتە نییە، دەم مەکەوە
با بمێنێ لە دڵت هەرچی هەیە مەیخەرە زار
ڕوو لە منزڵگەهی دڵدار مەکە قەت بەس بە دەلیل
دوورە دەرچی بە سەلامەت چ پیادە و چ سوار
سالیکێکی ئەسەری حوسنی سلووکی کە نەبی
حەلی ئیشکالی دەکا ئاوی ترێ و ئاوی هەنار
گەر بکەم وەسفی قەدی دولبەرەکەی خۆم لە چەمەن
ڕادەوستن بە ملی ک چ سەمەن و سەرو و چنار