بۆیە ئەوڕۆ وا بە شووشم یار بەرەو ڕووم پێکەنی

حوسێن و حەسەن
از کتاب:
دیوانی موخلیس
اثر:
مخلص (1910-1985)
 1 دقیقه  785 مشاهده
بۆیە ئەوڕۆ وا بە شووشم یار بەرەو ڕووم پێکەنی
شەکر و چای پێدام بە کوڵم و زوڵفەکەی پڕ شکەنی
کەوکەبی ئیقباڵی من ئەوشۆکە دونیای کردە ڕۆژ
بەختەکەی خەوتووم لە خەودا زۆر بە شادی ڕاچەنی
شاپەری بازی عینایەت کەوتە سەرمان سێبەری
قسمەتی ڕۆژی ئەزەڵ کردییە نەسیبم دامەنی
دوور نییە گەرچی زەعیفم یار ئەگەر لوتفی هەبی
قووەتی بازوویی عیشقم بێستوون گەر هەڵقەنی
ڕووبەڕووی لێو و ڕوخی یارم چ قیمەتیان هەیە
شەوچراغ و دوڕ و یاقوت و عەقیقی یەمەنی
من کە سەییادی غەزاڵی حیجازیمە قەدیم
تازە ناکەومە دوو ڕاوی ئاهووانی خەوتەنی
موخلیساتخلص چەرخ و فەلەک ملکەچی تۆبێ چ دەبی
تۆ سەگی قاپیەکەیی جەدی حوسێن حەسەنی