بەر لە پەیدابوونی عالەم عاشقی خۆی بوو خودا

ڕۆژی ڕەش
از کتاب:
دیوانی موخلیس
اثر:
مخلص (1910-1985)
 1 دقیقه  1020 مشاهده
بەر لە پەیدابوونی عالەم عاشقی خۆی بوو خودا
جۆشی عیشقی خۆی لە خۆی ویست خۆی بە خۆی پێشان بدا
چاوی خۆی گێڕا چ ئاوێنەی بە بەر چاوی نەکەوت
خۆی هەتا تێیدا ببینێ و تێر تەماشای خۆی بکا
ڕووی لە ئیقلیمی عەدەم کرد کردیە ئیقلیمی وجوود
بوونی دەرخست بە نەقش و هەندەسەی ئەرز و سەما
خۆزی چاوێکت دەبوو دەتدیت چ نازێکی دەکرد
حوسنی خۆی وەک دیت لە نینۆکی وجوودی ماسیوا
هەر کەسێ لەو ڕۆژەدا عیشقێکی پەیدا کردبێ
چۆن دەتانی لێرە ئەوڕۆ تەرکی ئەو عیشقە بکا
ساقیا جامێکی بینە بە خسووسی لە سەحەر
تابتانم ئەسەری مەستی بگەینم بە سەما
دوورە لەو ڕۆژە ڕەشە کەسبی فەزائیل بکرێ
خینە دەڕوا لە زەمین و سەرە دەڕوا لە حەوا
تۆ بەبێ غەم کە نەبی هەر غەمی یاران بکە غەم
بەڵکو دەریای کەرەمی دێ فەیەزانیکی دەکا