کۆکردنەوە

از کتاب:
خۆشخوانی
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  678 مشاهده

لە هونەری جوانکارییە «کۆکردنەوە - جمع».

ئەمەش ئەوەیە کە چەند شتێک کۆبکرێتەوە بۆ ئەوە یەک حوکم بەسەر هەموویانا بدرێ؛ واتە هەموویان ئەو خێوەتە دایانبگرێتەوە. وەکوو

«شاهۆ» ئەڵێ:

«گوڵ و ڕێحانە و بەڕەزا و نێرگس»

«بوونیان بۆ بۆنە، نە وەک بۆ بێکەس»

واتە دروستبوون و پەیدا بوونی ئەم شتانە بۆ ئەوەیە بۆنیان بکرێ، نەوەک بکرێن بە چەپک و ببرێن بۆ «بێکەس» کە ئنگلیزێک بووە لە عراقدا.

وە یا «وەفایی» ئەڵێ:

«سەف بەستە هەموو مونتەزری ئەمڕۆ نگاهن»
«قولابی موژە و چاوی ڕەش و گۆشەی ئەبرۆت»

موژە و چاو و ئەبرۆ هەموو چاوەڕێی حوکمێک ئەکەن کە فەرمان و سەیرکردنی یارە فەرمانیان پێی بکا.

لە وێنەی یەکەما حوکم لە دواوەوەیە، لە هی دووەما لە پێشەوەیە.