هەندێ کاروباری عورفی
از کتاب:
بەدیع و عەرووزی نامی
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
1 دقیقه
782 مشاهده
«مجزوء» ئەوەیە نیوەی بڕابێ
پێویستە ئەمەت لا ئاشکرا بێ
***
بەیت بە دوو «مصرع» جێبەجێ ئەبێ
دووەمیان بەدوای یەکەمیانا دێ
پێی ئەڵێن «عروض» ئاخری یەکەم
ئاخری دووهەم «ضرب»ە براکەم
لە یەکەم شیعری قەسیدەکانا
یاسایە لە ناو ئەدیبەکانا
«ضرب» بە وێنەی «عروض»ی سافە
ئەم یاسا ڕاستە و بە بێ خیلافە