یەکێکی تریش لە هونەرەکانی بەدیع «حل»ە کە بریتییە لەوە شیعرێ بکەی بە پەخشان بە مەرجێ کەوا داڕشتنەکەی جوان و دڵگیر بێ و شیعرەکەیشی بە ڕەسایی تیا جێ ببێتەوە. ئەم هونەرە وێنەی زۆرە و پێویستی بە نموونە بۆ هێنانەوە نییە.