«المذهب الکلامي»
از کتاب:
بەدیع و عەرووزی نامی
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
1 دقیقه
926 مشاهده
هەژدەهەم: «المذهب الکلامي»یە کە بریتییە لەوە ئینسان بەڵگە و دەلیل بێنێتەوە بۆ مەبەستێ بە ئوسووڵی ئەهلی ئیستیدلال و بە شێوەی مەنتیقی، وەک ئەوە کە خوا لە قورئانا فەرموویەتی: «لو کان فیهما الهة الا الله لفسدتا». نامییش هەروا بۆ نموونە ئەڵێ:
ئەگەر خالیقی جیهان دوو ئەبوون
زۆر زوو ئاسمان و زەوی تێک ئەچوون
ئەو جووڵەی ئەویست ئەمیان نەجووڵان
ئەو بوونی ئەویست، ئەمی تر نەبوون