عکس
از کتاب:
بەدیع و عەرووزی نامی
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
1 دقیقه
1040 مشاهده
حەوتەم: «عکس»ە کە ئەوەیە وشەیەک لە قسەیەکدا پێش بخەی و لە قسەیەکی ترا بیخەیتە دواوە، وەک ئەوە کە وتوویانە: «کلام الملوك ملوك الکلام».
خاوەنی ئەم «ڕازاوە»یە ئەڵێ:
خزمەتکاری سەرۆکان سەرۆکی خزمەتکاران
واتەی زمانی ئازیز ئازیزی گشت وتاران
دوژمنی چارەی یارم یارەی لەبۆ ئەغیارم
دۆستی دوژمنانی من دوژمنی گەلی یاران
***
هەوری کەرەمتان کە کەوتە کەرەم
خوڕڕەمیان نمە و نمی تۆ خوڕڕەم
نمی زانستت لافاوی خەڵکە
لافاوی ئەوان نمی بێکەڵکە
نمی دڵی تۆ کانیی ئەنوارە
ئەنواری خەڵکی چەشنی غوبارە