ئەدەبی عالەم

از کتاب:
مێژووی ئەدەبی کوردی
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 2 دقیقه  2292 مشاهده

تا ئەم شوێنە باسی چۆنیەتی سەرەتای مێژووی ئەدەب و پەیدابوونی ئەدەب کرا و هاتینە سەر ئەدەبی کوردی لە پەیدابوونیەوە تا گەیشتە ئەدەبی شاعیرە گەورەکانی کورد و ئەدەبی ڕۆژنامە... لە ئێستە بە دواوە ئەمانەوێ لە پێشا لە هەر یەک لەم پارچە زەوییانەدا کە کەوتوونەتە ڕۆژەڵاتی کۆنەوە و خاوەنی ئەدەب و ئەدەبیات بوون، بە ئەندازەی دەسەڵات تۆزێکیان لێ باس بکەین و لەپاش ئەوە بچینە سەر ئەدەبی ڕۆژاوا. وەیا ئەدەب بە تێکڕا لە سەرەتای سەدەکانی ناوەڕاستەوە تا ئیمڕۆژ بۆ ئەوە لەپاش خوێندنەوەی ئەم کتێبە بتوانرێ -با بە کەموکوڕیش بێ- بەراوردێک لەبەینی ئەدەبی کوردی و ئەدەبی عالەمدا بکرێت. وە دیسان مێژووی ئەدەبی کوردی وا نەبێ ئەوەندە تەریک بێت لە عالەم کە بێزی لەم جۆرە شتانە بێتەوە، بەڵکوو لەگەڵ ئەوەش کە خراوەتە پشت گوێ، کەم و زۆرێک هەر ئەتوانێ تاکی تەرازووی خۆی ڕاست کاتەوە.

جا بەو بۆنەوە کە قسەمان لە ئەدەبی هەر قەومێکەوە کرد، ئەدەبێکی کوردیشی لەگەڵا باس ئەکەین، بۆ ئەوە هەردووکیمان لەم مەیدانەدا بۆ دەر کەوێ و بەراورد لەبەینی ئەدەبی دوو قەومدا بەپێی زەمان بێتە دەست پیاو - کە ئەمە خزمەتێکە بەرانبەر بە عیلم و ئەدەب ئەکرێت-. سەرەتا لە ئەدەبی میسری کۆنەوە دەست پێ ئەکەین: