حەمدی بێ حەد بۆ خودایی ساحێبی فەزل و کەرەم
از کتاب:
دیوانی ئەحمەدی کۆر
اثر:
احمد کور (1771-1856)
7 دقیقه
1365 مشاهده
حەمدی بێ حەد بۆ خودایی ساحێبی فەزل و کەرەم
وی لە نووری سافی خۆی خوڵقاند شەهی عالی عەلەم
ئوممەتی کرد پاشی جوملەی ئۆممەتان خير الأممعربی
ڕۆژێ هێنانیە وجوود از ملک ما کان و عدمفارسی
دڵ لە داخی دڵبەران بووە مەجمەعی دەرد و ئەلەم
ئاگری هەر حەوت دۆزەخ، از یمین و از شمالفارسی
تێم گەڕا سووتا بە حوببت جان و قەلبم بووە زوخاڵ
ضاق وقت العمر منیفارسی تاڵ بوو لێم عەیش و مەجاڵ
چونکە دنیا و دینم هەر دوو من بە یەک ڕەنگ کرد خەیاڵ
بوومە جێی غەیبەت لەکن هیند و عەرەب، ڕۆم و عەجەم
من لە دەستی هیجری جانان لیتنی کنت ترابفارسی
یار هەزاری وەک منی کرد خوێن جگەر دڵ چون کەباب
پڕ لەهیبی ئاگر و پڕ سۆز و تابش، هەم بە تاب
هەرچی دەر دنیا و دنیاش گەر هی من بێ بێ حیساب
ڕووسیاهم گەر بۆ بۆسەی ژێری پای تۆ پڕ نەدەم
تا لە دنیادا ببم بەندەم لە ئەو خاکی دەرت
مونتەزیر بۆ ڕوئیەتی ڕوخساری ماهی ئەنوەرت
ڕۆژی قوربان میسلی قۆچ خۆ بکەم بە قوربانی سەرت
داخۆ لێم زیز نابی گەر دەست دەم لە باڵای عەڕعەڕت
تا ببم پێی شاد وەکوو مەغرووق نەجاتم بێ لە یەم
تا بە سەر چوو [عومری زۆری بێ خەبەر دەر جاهـ و ناز]
کێ نەجاتی بوو لە دەست ئەو جادووکاری حیلەساز؟
بۆچی هێندە چاو دەگێڕم من لە دووی عیشقی مەجاز
دەوڵەتی قاییم، ئیمانی کامیل و عومری دراز
دوو تورونجم بێ لە سینەی دڵبەری زیب و سەنەم
چاک لە عومری مەهڕووان بووم عەقڵ و عومر ڕەنج بەباد
همچو یارم نوجوان این مادر گیتی نزادفارسی
جانی من وەڵڵاهـ و بیللا نیم لە ڕێی عیشقی عیناد
ڕووسیا و بەدناو لەکن ئەهلی ئەحیببا و وەداد
بێ خەتا و سووچ و گوناهـ هەر دەمکوژێ قالوا نعمفارسی
داخۆ ناکات قەت چ فکرێکی بڵێ قەتڵە و وەباڵ
یاری دڵ ماییل بە شەڕ، فیرقەت، جودایی و ئینفیساڵ
من شەهیدی تۆم بەبێ تەکفین و دەفن و ئیفتیساڵ
بێت و ڕۆژێ سەر لە عیشقی تۆ ببێ خاڵی و بەتاڵ
ڕۆژی مەحشەر کەی دەبێ حازر لەکن دانای حەکەم
عاشقە ئەو کەس لە نیک و بەد نەکا فکری جەزا
زۆر بناڵێ، زۆر بکێشێ مەینەت و دەرد و بەڵا
ڕوح و جانی سەرفی ڕێی یار کا بە تەسلیم و ڕەزا
خۆی بکا قوربان لەبۆ یار وەک علی المرتضیفارسی
نەک دڵی یار بعد از آن چرکینفارسی بێ چون زەنبی غەنەم
دڵبەرم بۆ دەردی بێ دەرمان تەبیبی حازیقە
نیک و بەد هەرچی هەبێ بۆ مەدحی گویا و ناتیقە
چاوی مەخلووقات بۆ دین و ڕوئیەتی نالاییقە
یا سزاواری نییە دەوڵەت بە دالی خالیقە
گەر تۆ نەبوای بۆچ عەزازیل فێر دەبوو ئیسمی عەزەم
أحرق قلبی بنار العشق وصل لا یصیبفارسی
ما لکون ای انیس لیس للجرحی طبیبفارسی
لیت أمی لم یلدنیفارسی نەک لەبۆ تەعنەی ڕەقیب
سەدهەزار ساڵ گەر بکەم فەریاد لەکن یار و حەبیب
سەوتی من ناچێ لە سەمع و ئوزنی ئوتروش و ئەسەم
ئاخ لەبۆ یارێکی جانی ساحێبی شەرت و وەفا
کامەران دەر عەیش و شادی بێ، لەسەر زەوق و سەفا
نەک هەمیشە تابیعی جەنگ و جەدەل، جەور و جەفا
هەرچی حەق پێی دا بە عاقیبەت گەیشتە قد عفافارسی
موژدە بێ حاڵی وی، از شش جهتفارسی بۆ هات ڕەقەم
تا لە دنیایە بمێنێ تالیبی ڕێگەی نەجات
شادمانی عەیش و عوشرەت، دڵ لەسەر زەوق و نیشات
لێت بە دوور بێ ئافەتی دەورانی دوون تا ڕووی مەمات
حەیف لەبۆ تۆ، نی لەسەر حاڵێکی هیچ وەخت و سەعات
ڕوویی تۆ مەهتابی ئەنوار بەخش فِی لَیل ظُلَمفارسی
من لە ئەو عاشقانی پێشینەی زەمان پرسیم خەبەر
کوت لەوێ ڕۆژێ کە خوڵقان ئەرز و ئاسمان، بەحر و بەر
موددەیی دەیجور شەوێک بوو هاتە ڕووی وەجد و نەزەر
چونکە من داییم لە کن دەیجوورە لەیلی ڕۆخ قەمەر
جارێک هەڵبگرە نیقابی تۆ لە ماهی چاردەهەم
ئاخ لە دەستی نەفسی شووم و ڕێوی مەککار و دەغەڵ
عومر کۆتا، عەقڵ ناقیس، دڵ لەسەر توولی ئەمەل
دەر تەغافول بۆچ گوزەشت، عومرم لە ڕێی سووئی عەمەل
ڕەنگە خەلق لێم بگرێ عیبرەت بمکەنە زەربولمەسەل
موژدە بێ بۆ حاڵی وی ازفارسی شەش جیهەت بۆی هات ڕەقەم
خۆزییا شەشسەدهەزار ئەفعی دەم و دوم پڕ لە ژار
سەدهەزار عەقرەب بە عەزمی لەدغەتی قەلبی هەژار
یەک کەڕەت جونبش بکەن، پاکی بە خەشم و کین و قار
دڵ بگەزتن، بەس نەبوو خەلاس دەبوو لەو تاب و نار
نەک هەمیشە دڵ دەماوەند، سەر بە هەوری تار و تەم
گەر حەقیقەت حەق بدا یارێکی دڵدارم دەوێ
ویش وەکوو من سوختەجان، دڵ کوورەیی نارم دەوێ
داییمە پڕ خۆف و دەهەشت، دڵ بۆ جەببارم دەوێ
زاهیری ناقووس پەرست و ئەهلی زوننارم دەوێ
باتینی عالم بە تحت الأرضفارسی، تا لەوح و قەڵەم
عاشق ئەر عەقڵی هەبێ یاری ئەزەل دەگرێ بە دڵ
دەستی شل ناکا لە داوێن، چاو دەکا پڕ خاک و گڵ
خۆی لە ڕێی ویدا دەکا بێشەرم و عار، ڕیسوا و خەجڵ
جا دەبێ واسل بە باغی جەننەت و گوڵزار و گوڵ
نەک بە دەم یار و بە دڵ خوار، وەک گوریسی پێچ و خەم
تا لە دنیادا هەبێ هەر کەس لە هی ئەولادی نووح
کەس نییە دەر کا لە دەستی زەخمی تیرت جان و ڕووح
ناڵینم شیبهی جەرەس دێ گێژ و وێژ شام و سەبووح
گەر لە دەستت بم نەجات، ئەوجار دەکەم تۆبەی نەسووح
صادقم در این سخن جانا به دیدارت قسمفارسی
عاشقیان کوت ئەی زەلیلی زەخم تەن سەر ڕووی بیسات
تا بە یەکجاری نەچێ وشتر لە ڕێی سم الخیاطفارسی
لێت موعەییەن بێ، لەبۆت نابێ گوشاد دەرکی نەجات
یار ئەگەر ساڵێک بکا جارێک بە عاشق ئیلتیفات
خاک بە سەر من ڕوح و جانم چۆن لە دەست وی دەردەبەم؟
بارەکەڵڵا چەند لەتیف و تورک و ڕەند و دڵبەری
زێڕی دەستەوشاری، خاسی خەزنەیی ئەسکەندەری
نەی چو باڵایی بڵندت، تەرزی توولی عەرعەری
تۆ بە من بۆسێک کەرەم کە، لەو دوو لێوی شەککەری
جەنگ مەکە، لێم زیز مەبە، سا پات بنێ سەر چاوەکەم
ڕۆژێ حەق فەرمووی ألستفارسی تا وەڕووی ڕۆژی حیساب
کەس نەبوو بۆ تۆ نەبێتە کۆی زوخاڵ و دڵ کەباب
سووت لە جەننەت هەرچی بوون لەو ئەهلی عوششاق شێخ و شاب
ئەرقەم و ئەژدەر و ئیلان، تەن سیاهـ میسلی غوڕاب
بەست سەف لەو سەدعی لەیین و نەرم و ئەدەم
دڵبەرا بەشقی خودا تۆ بۆچی ناوێستی لە حەق
لە نەخۆشانت دەکەی قەتعی دەوای سەددی ڕەمەق
ئەهلی ئیحسان و عەتا ناڵێن بە کەس نی موستەحەق
گەر تۆ بێی مەنعم بکەی، جەرگم بکەی دوو نیم و شەق
جا بزانن نەفعێک دەدا پێت حەسرەت و ئاهـ و نەدەم؟
بۆسەیەک لەو ڕوویی جانان شیبهەتی ئایینە ساف
موژدە بێ بۆ عاشقان گەر بێ بەهای قاف تا بە قاف
خاکی سەنگ و کەعبەیی سینەت دەکا عالەم تەواف
تۆ دیسان بۆچیت دەکار خست ئەو کەمەندی وەک تەناف
تا بخنکێنی بەوان عاشق بە سەد جەور و ستەم
«عەین» عاشق بووم بە ڕووی ڕوخساری ئەنوەر میسلی ماهـ
«ئەلف» ئاگا نین لە قەلبم، سووت بەبێ سووچ و گوناهـ
«شین» شەو و ڕۆژی بەغەفڵەت ڕامبوارد عومری تەباهـ
«قاف» قەلبم میسلی جەرگم تێی گەڕا دوودی سیاهـ
نەمدەکرد سەیری جەماڵت نەوگوڵی باغی ئیرەم
ئەحمەدی کۆرتخلص خۆت عەبەس گومڕا دەکەی، ڕیسوای عام
سەدهەزاران میسلی تۆ هاتوون و چوون لەو ڕێ و مەقام
کەس دڵی وەک تۆ نەسووتا قەت بە سەودای عیشقی خام
جارێکی هۆشیار وەبە فکرێ بکە بێ عەقڵ و فام
ناسزایی شیبهی تۆ کەی بووی شیفای داء و سەقەم