حەمدی بێ حەد بۆ خودایی خالیقی فەردی وەدوود

از کتاب:
دیوانی ئەحمەدی کۆر
اثر:
احمد کور (1771-1856)
 8 دقیقه  1552 مشاهده
حەمدی بێ حەد بۆ خودایی خالیقی فەردی وەدوود
بابی مەی ئادەم لە مشتێ ئاو و گڵ هێنا وجوود
قودسیان هەر چەندی هەن هەر بۆ وییان سەر نا سجوود
ڕۆژێ ازفارسی خانەی عەدەم تەن هاتە سەحرایی وجوود
ئاگری عیشق کاری کرد لێم و «دل و جان در ربود»
ها، ببینە چی بینا کرد ئەو بینایی کارساز
ئەو لە قەترێک ئاوی خوڵقاند چەند بوتی پڕ عەیش و ناز
سینە ساف و قەد چو عەڕعەڕ، مەم چو ڕوممان، دیدە باز
لێی وەتەرتیب خست دوو کار، عیشقی حەقیقی و مەجاز
تالیبی ئیسلامی کرد ئەو، گەبر و تەرسا و یەهوود
هەر کەسێ ئەی دڵ بە ڕوویی نەوجەوان عاشق نەبێ
ڕازی لای عیشق نەبێ با جان و دڵ سادق نەبێ
ئەو لە ڕێی عیشقی حەقیقی بێت و گەر فایق نەبێ
با سەبەب عیشقی حەقیقی ڕووبەڕووی سایق نەبێ
ڕاست حیمار وا لە ژێر بار کا و جۆی بێ سەرف و سوود
عاشقان ڕوژی ئەزەل دڵ نامرێ حەتتا ئەبەد
وەک شەهید و ئەنبیا قەت ناڕزن جیسم و جەسەد
گەر نەبێ تۆشەی لەعین و دین بەتاڵ و دێو و دەد
سەر نەباتە ڕێی مەجازی، پڕ خەیانەت کاری بەد
عاشقان هەر شین و ئاهـ و شاعیران تەبع ئازموود
هێندێ عاسی تەبع و مورتەد، هێند لە ڕێی عیشقی بەتاڵ
سەر بە سەودایی مەجازی دڵ بە دنیا ئیشتیغاڵ
وەک دەبینن تۆ زەلیل و دڵ بەجۆش و خەستە حاڵ
لێت دەبێتە پیری موتڵەق شیبهەتی ئیبلیسی لاڵ
موبتەدیش گومڕا دەکا، ڕێی حەق لەوێ بەند و سەدوود
خۆ لە من وا بوو هەوەڵ جار عیشق بە زانایی دەبێ
وەسیەتوو لێ بێ لەبەر زۆرزانی ڕیسوایی دەبێ
تا وەکوو شێت بی زیاتر عیشق ئەفزایی دەبێ
بۆیە عاشق شێت دەبێ تالیب بە شەیدایی دەبێ
حەز دەکەی عاشق بی، شێت بە، تۆ لە گشت ڕێی وجوود
چونکە عیشقی حەق نەبوو زەڕڕێک لە سینەی قەومی عاد
جیفەی دنیایان دەویست و پڕ تەمەع، مەغروور و شاد
جوملە موزنیب و گونەهکار سەر لە ڕێی عیشقی عیناد
عاقیبەت سەڕسەڕ لەبۆ وان هات و ژینی دان بە باد
با سەبەب بێ عیشقی بۆ، «قد أهلکت قوم ثمود»
وەقتێ ئادەم لە «سەرەندیب»ێ خەلاس بوو هاتەدەر
ئیتیفاقی بەست لەگەڵ عیشق، بوو بە باب «أم البشر»
بۆیە چل ساڵی گەڕا بەر سەتحی ئەرزی دەربەدەر
عاشقی نووری خودا بۆ شەوقی حەووای کەوتە سەر
لێی وەپاش کەوت «شیس» و«نووح «و» ساڵح «و» ئیدریس «و» هوود»
شێخی «سەنعانی» ئەگەر سەد جاری دی جەور و جەفا
زەحمەتی هەر چەند وەڕێ هات بۆی بووە زەوق و سەفا
عاشقی جانانەیەک بوو، ساحێبی شەرت و وەفا
دەرد و میحنەت هەر چی بوو ئاخر لەبۆ وی هات شفا
شادە هەر کەس لەحزەیێ با یاری کرد گفت و شنوود
گەر کەسێ پرسی چووزانێ «تۆ لە دنیات نین دوو چاو»
هەر کە ڕادەبری یەقین دۆزەخ لە جەرگم دێتە تاو
ئەو کەسەی مەعشووقی تۆ بێ چۆن دەبێ ئابڕوو تکاو؟
خەلق نازانێ کە زولفت یاری مەحبووب بۆتە داو
عیشقی حەق گەر یار نەبایە تێی دەگڕیا نار و دوود
وەقتێ «یۆنس» کەوتە بەتنی حووت لە ئاو بوو سەرنگوون
تاکوو چل ڕۆژی لەوێ زوڵمەت بوو لێی دنیایی ڕوون
هەر دوو دیدەی پڕ لە ئاو و تەن سەقیم و دڵ زەبوون
چونکە عاشق بوو، نوبووەت بۆ وی هات بێ چەند و چوون
مەدحی وی کرد خالیق و «اندر کلام خود ستود»
وەقتێ ئیبلیس داوتەڵەب بوو خەییری ئەییوبی شام
ماڵ و ئەتباع بەرتەرەف کرد پاک بە نیم لەحزە تەمام
پاشی هەنگێ قەلبی وی پڕ بوو لە ئێش و دەرد و زام
ئەو بە عیشقی حەق موتیع بوو یەعنی «ربي لاينامعربی»
چونکە عاشق بوو خوداوەند لوتفی فەرموو زوود بە زوود
یەعنی ئەو خەللاقی عالەم ئەو خودایی لایەزال
گەر نەبوویا عاشقی نووری نەبیی نوور جەماڵ
زیاد لە عالەم بۆ چ لەبۆی مەوجوود دەبوو کەشف و ویسال
شەرع و تورق و عورف و حەق هەر چوار بە جارێ نانە پاڵ
پێ دە ڕێی میعراج و بورجی لامەکان جایی سعوود
یەکی وەک «تاها» نەبیی ئینس و جین خەیرولبەشەر
واسیتەی بوونی دوو کەون شای قابەقەوسەین ناموەر
جەننەت و دۆزەخ، سەما و ئەرز، لەشقی وینە سەربەسەر
بۆیە حەق فەرمووی لە شانی وی «وما زاغ البصر»
بۆ بە مەولای شەرق و غەرب و بەحر و بەڕ، چی هەن، چ بوود
یۆسفی ذي الحوسنعربی جەبهەت، مەهوەش و شیرین نەزەر
جەبهەتی ماهی دەهـ و چار بوو، لە کەنعان هاتە دەر
با سەبەب عیشقی «زوڵەیخا» چوو لە «میسر»ی گەرت مەقەر
پادشاهی و نیکنامی و تاج و تەختی کەوتە سەر
بوو بە عیشقی حەق و لاییق چەند هەزار مەدح و دروود
یەکی وەک «یەعقووب» نەبی بوو، کامل و عاقڵ تەواو
عاشقی ڕووی «یۆسف»ێ بوو، دڵ بە حوببی وی سووتاو
تا برای لێ بوونە دوژمن خستیانە بیر و داو
ماڵ و ئەتباع هەر چی بوو پاکی لەبەر وی خست لە چاو
تاکوو چل ساڵی فیراق و زەیقەتی «با او نمودفارسی»
دیم لە قوڕئاندا کە «مووسا» بەر لەوەی کە بچێتە «توور»
عاشقی «وادیی ئەیمەن» بوو لەوێ دی نار و نوور
هەر کە، وی حوببی خودای کەوتە دڵ و جان و سودوور
پێی لە ڕێی کوفر و زەلالەت، بوغز و کینە گرت بە دوور
با وجود عشق در رحمت ز عالم بر گشودفارسی
«عیسا»ی «مەریەم» لەنێو قەومی «یەهوود»ی ناپەسەند
لێی عیناد بوون تا وەدەستیان کەوت و کردیان حەبس و بەند
چونکە عاشقی لامەکان بوو، چووە سەما تا وەقتی چەند
ئافەریدەی کرد کە دی عالەم دەبێ پێی سەربوڵەند
قاتڵی دەججاڵی مەلعوون دوشمنی ئەهلی سجوود
وەقتێ «ئیبڕاهیم» لە ناری مەنجەنیق گرتی قەرار
خالیقی لوتف و عەتای کرد، ئەو دەبوو زوو ڕەستگار
گوڵ لە دەوری سەوز بوو، هەم باغ و بووستان، لالەزار
گەر لەبەر عیشق نەبایە نەیدەبوو ئەسلەن چ چار
عیشقی حەق گەر یار نەبایە تێی دەگڕیا نار و دوود
وەک نەبی هەر گا یەکێک عاشق بە کرداری خۆ بێ
فەرزی عیشقە هەر کەسێ تالیب بە ڕووی یاری خۆ بێ
باک نەبێ نامووس و نەنگ مەشغووڵ بە ڕێی کاری خۆ بێ
ڕۆژ و شەو دەر جوستوجوو و دەعوەتی یاری خۆ بێ
تا بزانی سیڕڕی ئەرز و ئاسمان، چەرخی کەبوود
ئەی برادەر گۆش و هۆش دار بن لە ڕێی گوفتاری عیشق
هەر وەکوو «مەنسووری حەللاجشخص» بن لە فکری کاری عیشق
سەر بە قوربانی کەسێ بێ نۆش بکا سەد ژاری عیشق
وەسیەتوو لێ بێ بە فەرزییەت گەلێ هۆشیاری عیشق
دڵبەرم کوشتمی، شکایەت کەم، لەبۆم بێنە شهوود
گەوهەری مەقسوود بە دەس هاتن لە دنیا زەحمەتە
گەر کەسێ دەستی کەوێ ئەڵڵا چ فەزل و نیعمەتە
بۆچی هەوەڵ تا بە ئاخر هەر جەفا و میحنەتە
هەر کەسێ عاشق بە جەننەت بێ جەزای وی ڕەحمەتە
عاشقی عیشقی مەجاز سووتا بە نار لەحم و جلوود
عاشق ئەو نین شێت و خوودار، سەگەرم بن یەک سەعات
ڕەئس و قەلبی سارد و سڕ، مەشغووڵ بە دنیای بێ سەبات
کەی دەبێ دڵ خۆش بە ڕووی مەعشووق بکەی عەیش و نیشات
تا نەبی ڕیسوای عالەم بێ وجوودی ڕووی بیسات
خۆزگە بەو کەس ڕازی بوو بەو مەعمەلە و سەودا و عقوود
ئەهلی غار هەر چەندی بوون مەردانی پڕ عەقڵ و کەماڵ
زەوقی دنیا دان بە عوقبا فەوت کردن ڕای بەتاڵ
دەست شوستو بوون لە هەر شت غەیری عیشقی لایەزال
چوونە غارێ بوونە نائیم بێ غەم و فکر و خەیاڵ
بوون لە جامی عیشق سەرمەست، «گوی نیک نامی ربودفارسی»
عاشقی عیشقی مەجازی لەحزەیێکە ئەلئەمان
غەیری بەدنامی و ڕیسوا نین لەڕووی دەور و زەمان
هەر کەسێ پشتی بەوی بەست ئاخری کێشای غەمان
هەر کەسێ عاشق بە ڕووی یار بێ غەم و دەردی نەمان
عیشقی مەحبووبان نییە لاییق بە هەر ڕەدد و جەهوود
عاشقی عیشقی حەقیقی جان و دڵ سافی دەوێ
یاری ساحیب شەرت و ئینساف کامڵ ئەعرافی دەوێ
زێڕی دەستەو شاری خالیس قاڵی زۆر سافی دەوێ
هەر دوو وەک یەک سووختەدڵ، ساحێب ئینسافی دەوێ
نەک بەکین «ئەسفەندیار» و «ڕۆستەم»ی ساحێب عەموود
نووح هەر چەندی کە عاقڵ بوو و زیلفەهمی عولووم
با زەلیلی ڕایدەبوارد با میللەتی ئەشڕاڕ و شووم
لە هەزار کەس یەک نەبوو چاک ئەهلی مەجهوول و زەلووم
عاقیبەت تۆفان لەبۆ وان هات غەرق بوون و عەدووم
عیشق بوو نووحی نەجات دا، کەشتی بردە کێوی جوود
«هوود» نەبیی قەومی عاد بوو میللەتی ئەشراری ناس
لووت لەگەڵ ئەهلی «سەدووم»ی بەد نژاد و بەد ئەساس
«ساڵح» و «یەحیا» و «زەکەریا» «یوشەع» و «جەرجیس»ی خاس
«ئەلیەس» و «زولکیفل» و «ئیدریس» عاشقی ڕێی حەق شناس
بوون بە عیشقی حەق موخەللەد «في الجنانعربی» مەنزڵ وروود
«ئەحمەدی کۆرتخلص»یش سەگێکە پەیرەوی ئەسحابی تۆ
هەر لە تفڵی شێتی کردووە حوببی ڕێی ئەسحابی تۆ
شەرت و ئینساف قەت نییە ڕۆژی ئەبەد کیلابی تۆ
بچیتە نێو ناشاد بێ پێیان دوشمنی قوللابی تۆ
یا ڕەسوولەڵڵا دەخیلەک تۆ نەجاتمان دەی بە زوود