یا خودا هیچ کەس وەکوو من ڕووی لە جانان دوور نەبێ
از کتاب:
دیوانی ئەحمەدی کۆر
اثر:
احمد کور (1771-1856)
4 دقیقه
1238 مشاهده
یا خودا هیچ کەس وەکوو من ڕووی لە جانان دوور نەبێ
هیچ بەدەن وەک جەندەکی من غەرقی بەحری قوڕ نەبێ
غەرقی مەوجی بێ کەرانم، قەقنەس ئاسا گڕ لە گیانم
ئەو دڵەی دەیر و وێرانم، چیدی مەئوای حوور نەبێ
حۆریی باغی جینانن، زاهیرەن نەقشی جیهانن
مەهجەماڵن، نەوجەوانن، چیدی نین قەد نوور نەبێ
نووری سافن، بێ عیووبن، کاشفی غەمم و کڕووبن
نەقشی ئوستادی غیووبن، کەس بەوان ڕەنجوور نەبێ
دڵ بە حوببی وان کە پڕ بێ فەڕزە بۆی پڕ تاب و گڕ بێ
کانی ڕەمز و کەنزی سیڕ بێ، گەر بەویش مەستوور نەبێ
حەز دەکا دڵ ئەولیا بێ، ساف بەحەق ئەو ئاشنا بێ
گەر لە ڕێی عیشقی جودا بێ، هیچ نییە خاپوور نەبێ
خانەیی چۆڵ و وێرانە، مار و مووری لێ مەکانە
سووڕەتی بێ ڕۆح و جانە، گەر بە عیشق مەعموور نەبێ
عاشقی عیشقی ئیجاد کە، مەنشەئی باقیی ئیراد کە
کارێکی وا تۆ بە یاد کە، نەفسی پێ مەغروور نەبێ
هەر کەسێ تابیع بە عام بێ، ئەو دەبێ گومڕا و نەفام بێ
حەز دەکا کاری تەمام بێ، وەبکا نەفس ئەستوور نەبێ
هەرچی هەرزەکار و گێژ بێ، ڕەند و سەرکەش، خوێنڕێژ بێ
سەد کەڕەت ئەو عیشقی تیژ بێ، پێشی عام مەشهوور نەبێ
خۆت مەکە زۆر کز لە دەستی، پشت بە نەفسی قەت نەبەستی
ئەبلەهـ و نادان و مەستی، وەبکە ڕوح ڕەنجوور نەبێ
ڕوحی ڕاحەت بۆ ئەوانە، نەزدی عالەم هیچ نەزانە
مەحڕەمی ئەو نەوجەوانە، ناو بە خاس مەزکوور نەبێ
ناو بە خاس لە ڕووی جیهانی، ئافەتی بۆ جیسم و جانی
چون خرووسی حاڵ نەزانی، جەنگجوو و نێو خۆر نەبێ
ڕازی دڵ یەک یەک سوخەن بێ، یەک سەر و یەک جان و تەن بێ
هەر دەگەڵ نەفسی بەفەن بێ، نەک لەبۆت مەقدوور نەبێ
قودرەتی حەق تۆ دەبینی، وا لەسەر ئەرز و زەمینی
کەس نەگوت رب أرنيعربی غەیری مووسای توور نەبێ
بۆچی ئەو وای کوت بە موتڵەق، تا بکا سافی دڵی ڕەق
کەس نەکوت لەفزی أنا الحقعربی، غەیری شێ مەنسوور نەبێ
کەس وەکوو تاهایی موختار، ساحێبی ئیعجاز و ئەسرار
بۆ ئەبەد ناکا چ گوفتار، چی لە حەق مەئموور نەبێ
خەڵکی ئەم دەورەی جەدیدی، شیبهی دەججال و یەزیدی
هیچ نییە گوفت و شنوودی، نازر و مەنزوور نەبێ
پڕ درۆ و کیزب و موحیلە، عەبدی شەیتانی زەلیلە
هیچ نییە عیلم و دەلیلە، نەغمەیی تەنبوور نەبێ
نەغمەیی سەنتوور و سازە، چاو بە کل زولفی درازە
زات خەرتەل، شکڵی قازە، کە بەوان موسروور نەبێ
گوێ مەدەیە وەعز و پەندی، گورگ دڵ، زات گوسفەندی
زۆر کەسی هەڵداشت لە کەندی، تا بە کەی دڵ دوور نەبێ
هەر لە من ببیەن بەیانە، بەو خودایەی لامەکانە
دوور لە لوتفی شای جیهانە، چی لە دنیا دوور نەبێ
نەقشی دنیا تۆ دەبینی، کەسک و سوور و زەرد و شینی
هیچ نییە حق اليقينيعربی، خانە خشتی سوور نەبێ
هەر کە زانیت بێ مەئالە، کینەبازی نوور جەمالە
دەم مەدە لەو هیچ مەقالە، سوحبەتی مەشهوور نەبێ
سوحبەتی خاسانی مەعلووم، هەمنشینی یاری مەعسووم
نەیدەکرد کەس نەفسی مەزلووم مەردی ناو «تەیفوور» نەبێ
ئەو هەموو گفت و شنوودە، نەزدی دڵ بێ سەرف و سوودە
کەس وەکوو من بێ وجوودە، غەرقی چای دەیجوور نەبێ
چاهی دەیجوور مەنزڵی من، خار و نەشتەر حاسڵی من
هیچ دڵێک میسلی دڵی من، خانەیی زەنبوور نەبێ
مەسکەنە بۆ موور و ماران، مەنشەئی دەرد و بیماران
هیچ نییە قەلبی هەژاران، جایی مار و موور نەبێ
دڵ بە دڵ ئەو کەی حیسابە، گەر نەبێ بۆ یار کەبابە
پڕ بڵیسە و پڕ شیتابە، شوبهەتی تەندوور نەبێ
هەر وەکوو تەندوور بەتین بێ، هەر بسووتێ چین بە چین بێ
ناڵە و زاری و گرین بێ، هەر وەکوو سەنتوور نەبێ
شوبهی عوود و چەنگ و نایە، هەر تۆ بێژی وایە وایە
هیچ نییە ئاخر دەوایە، شەربەتی ئەنگوور نەبێ
ئاوی ئەنگووری زەمانان، موسکینی پیر و جەوانان
دڵ لەبۆی جوێ بێ لە جانان، جێی سەرای مەعموور نەبێ
ئەحمەدی کۆرتخلص بەس نەفام بە، نەختێکیش هۆشیاری عام بە
بێ سەدا و نوتق و کەلام بە، تا لە یار دەستوور نەبێ