ڕوئیەتی جەبهەت بلووران برد لە دەستم عەقڵ و دین
از کتاب:
دیوانی ئەحمەدی کۆر
اثر:
احمد کور (1771-1856)
3 دقیقه
1009 مشاهده
ڕوئیەتی جەبهەت بلووران برد لە دەستم عەقڵ و دین
شیبهەتی دەلو و نعووران، دێ لە چاوم ئاو و خوین
ئاو و خوێنم دێ لە چاوان، ئاگرم کەوتە هەناوان
بێ خەتا کەوتووم لە داوان، هەر لە ڕۆژی ئەووەڵین
ڕۆژێ دڵ پڕ حوببی یار بوو، قەقنەسی مەسکەن لە نار بوو
با هەزار دەرد بەندەوار بوو، تا بە ڕۆژی ئاخرین
تا بە ڕۆژی حەشر و میزان، داد لە دەست چابوک ستیزان
قەوس خەدەنگ سەهم تیزان، کرد زەمیرم پڕ برین
وان فوئاد سووتاو بە نارە، دڵبەری شیرین نەزارە
قەلبی مسکینی هەژارە، کرد بە کوورەی ئاگرین
نار لە دەورەی کردە کوورە، تەبعی یاری ڕوو بە نوورە
کەی دەبێ نیزیک و دوورە، جارێکی بۆم بێتە دین
جارێ بتبینم بێ پەردە، بم سکوون لەم ئاهی سەردە
خۆش دەبن ئەم کوان و دەردە، سەرفەراز ڕزگار دەبین
ڕەستگار بم چەند وەختان، دڵ لە بەندی جەرگسەختان
دیتنی ڕووی سینەتەختان، من دەکا ڕاحەت یەقین
ڕاحەتم بۆ نین چ جارە، لە فیراقی ڕوویی یارە
سووتنم لەیل و نەهارە، ئەز لە چاهی ئاتەشین
جێ لە قەعری مەنجەنیقم، ساف لە مەوجی غەم غەریقم
حەبسی زیندانی عەمیقم، لێم بەتاڵ بوو عەیش و ژین
عەیش و ژینم لێ بەتاڵە، بەو خودایی لایەزالە
گەر نەبینم ڕووی بەخاڵە، دەبمە مەجنوونی زەمین
دەبمە قەیسی ڕووی زەمانە، دەربەدەر لە جێ و مەکانە
ئەز لەبۆ دڵداری جانە، تەرک دەکەم ئیسلام و دین
تەرک دەکەم من سونن و فەڕزە، دەبمە غوولی ڕوویی ئەرزە
نەک بە زاهیر سۆفی تەرزە، باتینی پڕ بوغز و کین
زاهیری قوتبی زەمانە، باتینی قەسسابی گیانە
دوشمنی فیعلی نیهانە، ڕەد وەکوو دێوی لەعین
زیددی دڵ لە ڕێی نەجاتە، دەم بە وەعز و مەوعیزاتە
ئەو بۆ کوللی مەخلووقاتە، سائیمی مەفتەر بە خوین
سائیمی مەییت فیتارە، خەرتەلی تەوحید لە زارە
بەلعەمی شێخ ئاشکارە، بەدموحیل و دڵ حەزین
بەدموحیل و بەدفیعالە، دەم دەدا لە قیل و قالە
خۆی دەکا مومتاز و عالە، عەبدی نەفسی ناکەسین
عەبدی نەفسی نابەکارە، تابیعی دنیای غەدارە
دوم خرووس و زات نیقارە، تەن سفید و جەوف شین
تەن ئەوا بەندی مەسافەت، دوور لە ڕێی ئەمن و ئەمانەت
شکل عابید، زات خەیانەت، ئەو رئيس الخاطئينعربی
هەرچی هەن ئەو هەست و بوودە، ساف لە من دەردی وجوودە
ئەبلەهەم بێ سەرف و سوودە، خاکی پای ئەو نوورجەبین
عەبدی یاری نوورجەماڵم، سەد کە بەدفیعل و خیسالم
جارێکی بڕوانە حاڵم، يا حبيب العالمينعربی
یا حەبیبی ئینس و جانی، شاهی ئەرز و ئاسمانی
دەر حەقی ئەم عەبدی فانی، تۆ ببی هادی و موعین
تۆ ببی هادی و نەسیرە، گەر نەبی بۆم دەستگیرە
جێم لە ناری زەمهەریرە، هالك للمذنبينعربی
ئەحمەدی کۆرتخلص شیبهی خاک بە، ڕوو لە شەمعی نووری پاک بە
ساف لە غەیری حەق بێباک بە، نەفس کوژ بە و خوردەبین