ئەو ئادەمی پاک نوورجەماڵ لەو فیردەوس و قەسران نەما

از کتاب:
دیوانی ئەحمەدی کۆر
اثر:
احمد کور (1771-1856)
 1 دقیقه  1584 مشاهده
ئەو ئادەمی پاک نوورجەماڵ لەو فیردەوس و قەسران نەما
کردی بێئەمری خوای جەلال لەو جەننەتی عیرفان نەما
کوانێ یۆنس، ئیدرسی خاس، کوانێ خدر، کوانێ ئەلیاس
«نووح» لە کەشتی وا بوو خەلاس، ئەو کەشتی و تووفان نەما
حوکمی دیوان بە چنگ کێ بوو، حیسابگەران دەفتەر پێ بوو
ئینس و جان بۆ وی بەڕێ بوو، حاکم و مۆر و سولەیمان نەما
ئەو سولەیمانی دێوبەند بوو، سەنعاتی وی زێدەڕەند بوو
فەلەک دابووی هەزار ئەند بوو، سولەیمان و دیوان نەما
بەبر و پڵنگی سەر کێوان، نەمان لەبەر تیرئەنگێوان
کێ قاتڵ بوو لەبۆ دێوان، قارەمانی قەیغان نەما
قارەمان بوو لە دەعوایە، موحیببی جەنگ و دەعوایە
خۆش عەیار بوو لە دنیایە، میسلی گەردەنکەشان نەما
گەردەنکەش و خۆش عەیار بوو، ئیبلیس لە چنگی قوتار بوو
ئەزڕەق لە دەستی بێزار بوو، جەددی «سام» و «نەریمان» نەما
«ئەسفەندیار» ڕووئینتەن بوو، کاری جەنگی تەنبەتەن بوو
دەعوای لەگەڵ تەهەمتەن بوو، زاتی ئیبنی دێهقان نەما